#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئایا ئه‌زانی میوه‌ی ترێ به‌ بكوژی شێرپه‌نجه‌ داده‌نرێت ؟

هەواڵی / 11/7/2020 247 جار بینراوە

ترێ بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە باشە

شه‌ن پرێس:

زانایان بۆیان دەركەوتووە ئەو پێكهاتە چالاكانەی لە ترێدا هەیە، رۆڵی هەیە لە خاوكردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان، لەگەڵ ئەوەشدا توێژەرەكان ئامۆژگاری زۆر خواردنی ئەو میوەیە ناكەن وەك خۆپاراستن لە شێرپەنجە، لەبەرئەوەی لەوانەیە زۆر خواردنی ببێتە هۆی جۆرێكی شەكرە و قەڵەوی.

پێشتر زاناكان ئاماژەیان بەوەدابوو كە ترێ دەكرێ وەك چارەسەری هەندێك جۆری شێرپەنجە بەكاربهێنرێت لەوانەش شێرپەنجەی ریخۆڵە باریكە، بەڵام زانایان توانییان تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌کانی باشی ترێ ده‌ستنیشان بکه‌ن. توێژەران توانییان كاریگەریی مادەی ریسفیراترۆل دیاری بكەن كە ترێ دەریدەدات بۆ لەناوبردنی بەكتریای خانە شێرپەنجەییەكانی ریخۆڵە باریكە وروون بووەوە ئەو مادەیە دەتوانێ تا 40 لەسەد خێرایی شێرپەنجە خاو بكاتەوە.

هەرچەندەی رێژەی مادەكە زۆرتربێت، كاریگەرتر دەبێت، بەڵام زاناكان دەڵێن مرۆڤ بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئامانجە دەبێ لە رۆژێكدا 3 كیلۆگرام ترێ بخوات و خواردنی ئەو بڕە زۆرەش دەبێتە هۆی شەكرە و قەڵەوی.


شەش سوودی گرنگ و پێویستی ترێ

شەش هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ ترێی بەرهەم هێناوە و گەشەی پێداوە ئەمەش وایکردووە، ترێ ببێتە هێمایەکی دێرینی مرۆڤایەتیی بۆ زۆربوون و گەشە.

لەگەڵ ئەوەی ترێ تام و چێژێکی تایبەتی خۆی هەیە، سوودیشی زۆرە، لێرە باس لە حەوت سوودی ترێ دەکەین.

کانزاکان

ئەگەر پڕ بە یەک پەرداغ دەنکی ترێ بخۆیت، 25% پێویستی ڤیتامین سی رۆژانەت دەست دەکەوێت، 20% ڤیتامین کەی و 10% مس. هەروەها، بڕێکی لە ڤیتامین بی، پۆتاسیۆم و مەگنیسۆمی تێدایە.

دژە پیربوون

ترێ چەند جۆرێک لە دژە ئۆکسان لەخۆ دەگرێت کە سوودی زۆریان بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و چالاککردنی سووڕی خوێن هەیە. هەروەها، ئەو دژە ئۆکسانانە سوودیان بۆ کارەکانی مێشک هەیە و پرۆسەی پیربوون هێواش دەکەنەوە.

خەوێکی تەندروست

لە ترێ مێلاتۆنینی سرووشتی هەیە و سوودی زۆری بۆ باشترکردنی کوالیتی خەو و نەهێشتنی خەوزڕان هەیە کە ئەمەش سوودی بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە، دڵ و قەڵەویی هەیە.

ترێ هاوڕێی دڵە

خواردنی ترێ ئەم سوودانە بە دڵ دەگەیەنێت: کەمکردنەوەی رەقبوونی خوێبەرەکان، کەمکردنەوەی هەوکردن، باشترکردنی سووڕی خوێن، کەمکردنەوەی فشاری خوێن و رێگریکردن لە کڵۆ بوونی خوێن.

پاراستنی چاو

لوتێین و زیانکسانسین دوو ماددەی ناو ترێن کە چاو و گلێنەکەی دەپارێزن و بەهێزی دەکەن.

هەرسکردن

ترێ خاوەنی ژمارەیەکی زۆر فایبەر نییە، لە پەرداخێکدا تەنها دوو گرام فایبەری تێدایە، بەڵام ئەو شلەمەنییەی لە ترێدا هەیە، جووڵەی ریخۆڵەکان رێکدەخات. کە ئەمەش دواجار سوودی بۆ سیستمی بەرگری و باشترکردنی دەروونی کەسەک دەبێت.


زۆرترین بینراو