#ڤایرۆسی کۆرۆنا

قۆخ به‌ سووده‌ بۆ دابه‌زاندنی کێش

هەواڵی / 11/7/2020 189 جار بینراوە

قۆخ به‌ سووده‌ بۆ دابه‌زاندنی کێش

شه‌ن پرێس :
تویژینه‌وه‌یه‌ک له‌ زانکۆی لیفه‌ربولی به‌ریتانی ده‌ریخست که‌ خواردنی قۆخ به‌ به‌رده‌وامی یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ کاتی خواردنیدا هه‌ست به‌ تێربوون ده‌که‌یت و شتی دیکه‌ ناخۆیت.

هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌وه‌کان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕۆژانه‌ قۆخ ده‌خۆن به‌ به‌رده‌وامی تا ماوه‌یه‌ک ئه‌وا ده‌توانن دوکیلۆ له‌ کێشیان دابه‌زێنن زیاتر له‌وانه‌ی که ئه‌م میوه‌یه‌ ناخۆن.

هه‌روه‌ها خواردنیشی به‌ زۆری هیچ زیانێکی نیه‌و نابیته‌ هۆی زۆربونی ڕیژه‌ی شه‌کر له‌ خوێندا و بۆیه‌ شاره‌زایان ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌رده‌وام قۆخ بخوریت و ده‌توانرێت ئه‌م میوه‌یه‌ به‌ به‌سووتیی یان به‌ وشککراوه‌ی بخوریت هه‌مان سوودی هه‌یه‌.


زۆرترین بینراو