#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

جوێندان ‎بە نەخۆشی دروست نییە

هەواڵی / 11/7/2020 203 جار بینراوە

جوێندان ‎بە نەخۆشی دروست نییە

مامۆستا شێخ فاتیح داراغایی

‎نەخۆشی قەدەری خوای پەروەردگارە
‎جا قسە ووتن یان جوێندان یان بەخراپە ناوهێنانی نەخۆشی وەك: ووتنی نەخۆشییە پیسەكە یان كرۆنا نەگریسەكە
‎یان هەر ووشەیەكی تری نەشیاو قسەووتنە بەقەدەری خوای پەروەردگارو
‎حەرامە و دروست نییە
‎لەجابری كوڕی عەبدوڵاوە خوایان لێڕازی بێت دەگێڕنەوە فەرمووی
(أنَّ رَسولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ، دَخَلَ علَى أُمِّ السَّائِبِ، أَوْ أُمِّ المُسَيِّبِ فَقالَ: ما لَكِ؟ يا أُمَّ السَّائِبِ، أَوْ يا أُمَّ المُسَيِّبِ تُزَفْزِفِينَ؟ قالَتْ: الحُمَّى، لا بَارَكَ اللَّهُ فِيهَا، فَقالَ: لا تَسُبِّي الحُمَّى، فإنَّهَا تُذْهِبُ خَطَايَا بَنِي آدَمَ، كما يُذْهِبُ الكِيرُ خَبَثَ الحَدِيدِ)رواه مسلم.

 
‎واتە
‎پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم سەردانی ئوم سائیب یان ئوم موسەیەبی كرد پێی فەرموو: ئەوە چیتە ئەی ئوم سائیب یان ئوم موسەیەب بۆ وا دەلەرزیت ؟! ووتی تایە خوا بیبڕێت
‎پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمووی: قسە بەتا مەڵێ چونكە تا گوناهی ئادەمیزاد لادەبات و پاكی دەكاتەوە هەر وەكو چۆن ئاگری موشەدەمە پیسی ئاسن لادەبات و خاوێنی دەكاتەوە