#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

ئاگاداربن سێكس پیاو ده‌كوژێت

هەواڵی / 11/7/2020 1869 جار بینراوە

ئاگاداربن سێكس پیاو ده‌كوژێت

گۆڤارى پزیشكى سێكسى بڵاویكرده‌وه‌، زانایانى زانكۆى فرانكفۆرتى ئه‌ڵمانیى‌ كه‌ توێژینه‌وه‌یان له‌ باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى مردن له‌ كاتى ئه‌نجامدانى كردارى سێكس كردووه‌، به‌ ئه‌نجامى سه‌رسوڕهێنه‌ر و جێى مشتومڕ گه‌یشتوون.

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر 38 هه‌زار كه‌س له‌ ماوه‌ى 45 ساڵى رابردوو ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ریخستووه‌، %99ى حاڵه‌ته‌كانى مردن هۆكارى راسته‌وخۆیان ئه‌نجامدانى كردارى سێكسى بووه‌. له‌و رێژه‌یه‌ش پشكى ژنان ته‌نیا هه‌شت حاڵه‌ت بووه‌ و باقییه‌كه‌ى هه‌موو پیاو بوونه‌.

بۆ ئه‌و زانایانه‌ روون بووه‌ته‌وه‌، كه پیاوان كۆشش و تامه‌زرۆیى سێكسیان به‌ رێژه‌ى 11 بۆ 1 له‌ ژنان پتره‌. به‌ تایبه‌تى كاتێك پیاوان ناوه‌ندى رێژه‌یى ته‌مه‌نیان 57 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌ بێت.

له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ ئه‌و راستییه‌ سه‌لمێنرا بوو، كه‌ مه‌ترسى مردن له‌ كاتى كردارى سێكس له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك یان پیاوێكدا كه‌ هاوسه‌رى راسته‌قینه‌ى یه‌ك نه‌بن زیاتره‌. ئه‌و پیاوانه‌شى كه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا وه‌ك نموونه‌ وه‌رگیراوون، نیوه‌یان له‌ باوه‌شى ژنانێكدا مردوون كه‌ به‌ 20 ساڵ یان زیاتر له‌ خۆیان منداڵتر بوونه‌ و هاوسه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆیان نه‌بوونه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ناوه‌ندى رێژه‌یى ته‌مه‌نى ئه‌و پیاوانه‌ى له‌ كاتى كردارى سێكس مردوون 57.2 ساڵ بووه‌.

هه‌روه‌ها روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ زۆربه‌یان به‌ ده‌ست كێشى زۆر، نه‌خۆشییه‌كانى كۆئه‌ندامى ده‌مار، خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان، دڵ، فشارى خوێن و جه‌ڵته‌ى مێشكه‌وه ناڵاندوویانه‌.