#ڤایرۆسی کۆرۆنا

سعودیه‌ ده‌ستلێدانی‌ له‌ بـه‌رده‌ ڕه‌شـه‌كـه‌ قه‌ده‌غه‌ كرد

هەواڵی / 9/7/2020 169 جار بینراوە

بۆ حه‌جی‌ ئه‌مساڵ
سعودیه‌ ده‌ستلێدانی‌ له‌ بـه‌رده‌ ڕه‌شـه‌كـه‌ قه‌ده‌غه‌ كرد
 
شه‌ن پرێس:
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ شانشینی‌ سعودیه‌ بڕیاریاندا هاووڵاتیانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و ووڵاته‌ به‌شداری‌ ڕێوڕه‌سمی‌ وه‌رزی‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵی‌ (1441)ی‌ كۆچی‌ نه‌كه‌ن و ته‌نها ژماره‌یه‌كی‌ كه‌می‌ هاووڵاتیانی‌ سعـودی به‌شداریی تیا بكه‌ن, وه‌زاره‌تی‌ حه‌جی‌ ئه‌و ووڵاته‌ چه‌ند ڕێنماییه‌كی‌ دیكه‌ی‌ ده‌ركرد.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵ, ناوه‌ندی‌ نیشتیمانیی‌ سعودیه‌ بۆ پاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌كان, ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجامدانی‌ ته‌واف به‌ ده‌وری‌ كه‌عبه‌ی‌ پیرۆزدا ڕێكبخرێت, به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ لانیكه‌م ماوه‌ی‌ مه‌ترو نیوێك له‌نێوان ته‌وافكاراندا هه‌بێت و قه‌ره‌باڵغی‌ زۆر كه‌م بكرێته‌وه‌ و ڕێكخه‌ران دابنرێن بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌كان.
ناوه‌نده‌كه‌ ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌روه‌ها پێویسته‌ ڕێگه‌ نه‌درێت حاجییان ده‌ست له‌ كه‌عبه‌ و به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ بده‌ن, یاخود ماچیان بكه‌ن و ده‌بێ به‌ربه‌ست دابنرێت بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌ نزیك بوونه‌وه‌ لێیان, هه‌روه‌ها پێویسته‌ ڕێگری‌ بكرێت له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌به‌رده‌م به‌ڕاده‌كانی‌ ئاوی‌ زه‌مزه‌میشدا قه‌ره‌باڵغی‌ دروستبكرێت و له‌سه‌ر زه‌ویش هێمای‌ تایبه‌ت دابنرێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ته‌واوی‌ ڕێنمایی‌ و هۆكاره‌ خۆپارێزییه‌كانی‌ تریش په‌یڕه‌و بكرێت.

زۆرترین بینراو