#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ هۆشدارییه‌كی‌ نوێ‌ له‌باره‌ی‌ كۆرۆناوه‌ ده‌دات

هەواڵی / 9/7/2020 289 جار بینراوە

ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ هۆشدارییه‌كی‌ نوێ‌ له‌باره‌ی‌ كۆرۆناوه‌ ده‌دات
 
شه‌ن پرێس:
ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ (WHO) هۆشیارییه‌كی‌ نوێی‌ له‌باره‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ دا و ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌موو كه‌سێك له‌ جیهاندا ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ره‌ كه‌ توشی كۆرۆنا ببێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ (تیدرۆس ئه‌نۆم گیبریسۆس)ی سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ ڕایگه‌یاند: كۆرۆنا به‌خێراییه‌كی‌ زۆر به‌ جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و هێشتاش نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی‌ لوتكه‌, ئێمه‌ پێمان وایه‌ كه‌ ته‌واوی‌ دانیشتوانی‌ سه‌رزه‌وی‌ ده‌بێت كۆرۆنا بگرن, چونكه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ دانیشتوانی‌ هه‌موو جیهانی‌ كردووه‌ته‌ كۆیله‌ی‌ خۆی‌.
له‌ئاماژه‌یه‌كیشیدا بۆ په‌تا كوشنده‌كه‌ی‌ ساڵی‌ (1918)ی‌ ئیسپانیا كه‌ به‌ملیۆنان كه‌سی كوشت, سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ ووتی‌: ماوه‌ی‌ سه‌ده‌یه‌ك زیاتره‌ كه‌ جیهان په‌تای‌ وا كوشنده‌ی‌ به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌.
به‌گوێره‌ی‌ دوایین ئامار, تائێستا زیاتر له‌ (12) ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی‌ (7) ملیۆنیشیان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و (546) هه‌زار و (783) كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

زۆرترین بینراو