#ڤایرۆسی کۆرۆنا

توشبویه‌كی كۆرۆنا : مه‌رگم به‌ چاوی خۆم بینی و پزیشكه‌كان جانتای كۆتا سه‌فه‌ریان بۆ پێچامه‌وه‌

هەواڵی / 8/7/2020 422 جار بینراوە

توشبویه‌كی كۆرۆنا : مه‌رگم به‌ چاوی خۆم بینی و پزیشكه‌كان جانتای كۆتا سه‌فه‌ریان بۆ پێچامه‌وه‌

شه‌ن پرێس :
بەناوی ئەو پەروەردگارەی کەهەرخۆی گیانەکان دەبەخشێ و گیانەکانیش دەباتەوە ...

مامۆستایانی سەربەرزم ..برایانی بەڕێزم .. خوشکانی قەدرگرانم .. خزمان و دۆستانم .. هەموو هاوڕێ و خۆشەویستانم ..
سڵاوی پڕلەمیهر سۆزو بەزەیی خودا بڕژێ بەسەر هەمووتاندا ..
خۆشەویستان .. دوای ئەوەی خوای گەورە بەگەورەیی و لوتفی خۆی بەنەخۆشیەک بەسەری کردینەوە کەناسراوە بەڤایرۆسی کۆرۆناو کۆتادەرەجەی ئەونەخۆشیەبوو کەلەڕاستیا ئەوەی من بینم نەبەزمان تەعبیری لێدەکرێ نەدەتوانیت بیخەیتە سەرخامه.. تەنها ئەوەندە عەرزەکەم هەموو ستافی نەخۆشخانە دەستیان لەمن شت جانتای کۆتا سەفەریان بۆ ئامادە کردم!! .. تەنانەت دوای ئەوەی کەمێک حاڵم باشبووکۆی دکتۆرو ستافی نەخۆشخانە کاتێک سەردانیان دەکردم هەموویان منیان باش دەناسی و دەهاتن و دەیانوت تۆ مردی و زیندوو بوویتەوە .. بەڵێ خۆشەویستان ڕاستە من زیندوو مام بەڵام بڕواتان بێت ئەو نەخۆشیە ئازازو ناڕەحەتی وناخۆشیەک دەچێژێ بەو کەسەی توشی بووە چەندین جار مەرگ بەئاوات بخوازێت ..
بەڵێ بەڕاستی من تەواو بووم ..بەڵام دیارە لەبەر حیکمەتێک کەخوای گەورە خۆی باشتر دەزانێ بۆجارێکی تر گیانی بۆمن گێڕایەوەو سەرلەنوێ تەمەنێکی تری پێبەخشیمەوە ...
دوای مانەوەم بۆ بیست و یەک ڕۆژ لەنەخۆشخانە ..نزیکەی هەژدە ڕۆژیان بەبەردەوامی لەژێر جیهازی ئۆکسجیندا .. سوپاس بۆ خوای گەورە نەخۆشخانەم بەجێهێشت و تاڕادەیەک تەندروستیم باشە و ئێستا لەماڵەوم .. دەبێ نزیکەی پانزە ڕۆژ لەماڵەوە کەرەنتینەبم ..
.... لێرەوە بەئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم وەک بچوکترین وەفایەک لەناخی دڵمەوە زۆر گەرمی بڵێم ..
مامۆستایانی سەروەرم .. برایانی ئازیزم .. خوشکانی قەدر گرانم .. خزمان و دۆستان و خۆشەویستان ..
ئاگام لەوهەموو پەرۆشیەتان هەبوو بۆبرای بچوکتان سوپاسی هەمووتان دەکەم مەمنونی هەووتانم بەپەیوەندی کردنەکانتان.. هەواڵ پرسینەکانتان .. دوعاخێرەکانتان .. سەردانی نەخۆشخانەتان .. بەهەر جۆرێک کە دڵتان لامان بووە .. بەپەیوەندی بەکەس و کارمانەوە ..
سوێند بەخوا حەزمەکرد یەکە یەکە بهاتمایەتە خزمەتان لەنزیکەوە سوپاس و دەستخۆش و پێزانینی خۆم بۆ هەمووتان یەکەیەکە دەر ببڕیایە ..
بەڵام چیبکەم من هەر خۆم و بەڕێزانیشتان نەک بە سەدان بەڵکو بەهەزاران و خوشک و برای دڵسۆز و خەم خۆرو دڵپاک و دڵ پڕ لەمحبەت ..
داواکارم لەخوای گەورەی خاوەن پاداشت پاداشتی یەکە بەیەکەتان بداتەوە بەو بەهەشتەی کەنیعمەتانێکی تیایە نەهیچ چاوێک بینیوێتی .. نەهیچ گوێیەک بیستویەتی .. بەنەخەیاڵیش بەدڵی هیچ کەسێک دا هاتووە .. داواکارم هەمیشە لەخۆشیدابن دووربن لەناخۆشی و نەخۆشی و خۆتان و ماڵ و منداڵ و خزم و هەموو کەس و کارتان سەربەرزی دونیاو بەختەوەری دواڕۆژبن ..
.....کۆتا قسەم وەک دڵسۆزێکی خۆتان ..
تکایە تادەتوانن خۆتان بپارێزن ڕێنماییە تەندروسیەکان تادەتوانن جێ بەجێ بکەن .. بڕواتان بێ ئەم نەخۆشیە هیچ هی ئەوە نیە گاڵتەی لەگەڵ بکرێ تەنانەت ئەگەر گیانیشت لێنەستێنێ ئەوەندەت ئازار پێدەبەخشێ چەندین جار مەرگت پیشان دەدات بەئاوات دەیخوازیت ..
لەپانزەڕۆژی یەکەمی مانەوەم لەنەخۆشخانە کەم ڕۆژ هەبوو شایەدی بینینی مەرگی کەسێک یان دوان نەبین کەبەرگەی ئازاری نەدەگرت و گیانی دەسپارد .. خوای گەورە هەموو لایە ساغ و تەندوست و باش بکات دووربن لەهەموو ناخۆشیەک ..

برای بچوک و دڵسۆزتان .. خۆم بەقەرزای هەمووتان دەزانم بێ جیاوازی ...

زۆرترین بینراو