#ڤایرۆسی کۆرۆنا

نەزەر کردن و تەماشا کردنى شتى حەرام و کاریگەرى لەسەر عەقڵ و زیرەکى ئینسان

هەواڵی / 8/7/2020 237 جار بینراوە

نەزەر کردن و تەماشا کردنى شتى حەرام و کاریگەرى لەسەر عەقڵ و زیرەکى ئینسان
پرسیار:

ئایا ڕاستە لەڕووى شەرعەوە ڕوانین بۆ شتی حەرام ـ خوا پەنامان دات ـ ئاساتی زیرەکی و عەقڵ لاواز دەکات ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم : بێگومان ئەنجام دانی تاوان کاریگەرى خراپی هەیە لەسەر دونیای مرۆڤ پێش قیامەتی ، گەر مرۆڤ ورد بێتەوە و تەماشای ئەو دەرد و بەڵاو و غەم و هەمانە بکات کە لەدونیادا توشی دەبێت بۆی دەردەکەوێت بەهۆی ئەنجام دانی شتە حەڕام کراوەکانەوەیە ، خوا پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ ) الشورى/30 .
واتە:وه‌ ئێوه‌ تووشی هه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌تێك ببن به‌هۆی تاوانی خۆتانه‌وه‌یه‌ هێشتا خوای گه‌وره‌ له‌ زۆرێك له‌ تاوانه‌كانتان ئه‌بوورێت و سزاتان نادات له‌سه‌ری.

 ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
" فَكُلُّ نَقْصٍ وَبَلَاءٍ وَشَرٍّ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ، فَسَبَبُهُ الذُّنُوبُ ، وَمُخَالَفَةُ أَوَامِرِ الرَّبِّ ، فَلَيْسَ فِي الْعَالَمِ شَرٌّ قَطُّ إِلَّا الذُّنُوبَ وَمُوجِبَاتِهَا.
وَآثَارُ الْحَسَنَاتِ وَالسَّيِّئَاتِ فِي الْقُلُوبِ وَالْأَبْدَانِ وَالْأَمْوَالِ أَمْرٌ مَشْهُودٌ فِي الْعَالَمِ ، لَا يُنْكِرُهُ ذُو عَقْلٍ سَلِيمٍ ، بَلْ يَعْرِفُهُ الْمُؤْمِنُ وَالْكَافِرُ ، وَالْبَرُّ وَالْفَاجِرُ " انتهى من " مدارج السالكين" (1/ 424) .
واتە: هەموو کەم وكورتیەک وبەڵاو شەڕێک لەدونیا ودوا ڕۆژدا هۆکارەکەی تاوانە ، و
موخالەفە کردنی فەرمانی خودایە ، هیچ شەڕێک لەدونیادا نی یە ئیلا تاوان هۆکارەکەیەتی.
وە شوێنەواری چاکە وخراپە لەسەر دڵ و لاشە و ماڵ شتێکی بینراو وحەتمیە لەدونیادا ، کەسی عەقڵ سەلیم نکۆڵی لێ ناکات ، بەڵکو کەسی باوەڕدار و بێباوەڕ ، و چاک و خراپ دەیزانن.

هەموو کورت هێنانێک هۆکارەکەی تاوانە ، کەم بوونەوەی ماڵ ، و لەدەس دانی لەش ساغی ، و لەدەس چوونی ئەمن وئاسایش ، و کەم بوونەوەی ئیمان ، و لاواز بوونی عەقڵ ...هتد ، تاوان کاریگەری دەکاتە سەر دڵ و تێکی دەدا ، و کاتێ کەدڵ تێک چوو هەموو لاشەش فاسد دەبێت ، هەروەک لەفەرموودەدا هاتووە پێغەمبەری ئازیز صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ( أَلَا وَإِنَّ فِي الْجَسَدِ مُضْغَةً إِذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الْجَسَدُ كُلُّهُ ، وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الْجَسَدُ كُلُّهُ أَلَا وَهِيَ الْقَلْبُ ) رواه البخاري (52) ، ومسلم (1599) .
واتە: ئاگادار بن لەلاشەدا پارچە گۆشتێک هەیه گەر چاک بوو ئەوا هەموو لاشە چاک دەبێت ، و گەر خراپ بوو ئەوا جەستە خراپ دەبێت دەی ئاگادار بن ئەوا پارچە گۆشتە دڵە!.

سەڕای ئەوەش تاوان ئەنجامدان بەڵگەیە لەسەر کەمی عەقڵی خاوەنەکەی ؛ چونکە گەر عەقڵی تەواو و کامڵ بوایە تەماشای دەرەنجامەکەی دەکرد ، و دوای تاوانەکە بیری دەکردەوە ، چۆن بەدەم ئارەزوویەکی کاتیەوە دەچێت وخۆی دوو چاری سزایەک دەکات کە لەتوانایدا نی یە؟!
چۆن هەست بەخۆشی دەکات لەشتێکدا کەتوڕەیی خودا وسزای خودای لەدواوە بێت؟!.

بۆیە خودا دووژمنەکانی بەم شێوەیە وەسف کردووە : ( لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا ) الأعراف/179 .
واتە:که‌سانێكن كه‌ دڵیان هه‌یه‌ به‌ڵام پێی تێناگه‌ن له‌ حه‌ق.

وەهەروەها : ( ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَفْقَهُونَ ) الأنفال/65 ،
واته: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ كه‌سانێكى ناحاڵی و ناتێگه‌یشتوون و تێناگه‌ن.

وەلەداهاتوودا ئەهلی دۆزەخ ـ لەکاتێکدا لە ئاگردان ـ دان دەنێن بەوەی ئەوان لەدونیادا عەقڵیان نەبوو و تێ نەدەفکران : ( وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ * فَاعْتَرَفُوا بِذَنْبِهِمْ فَسُحْقًا لِأَصْحَابِ السَّعِيرِ ) الملك/10-11 .

واتە: وه‌ ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بمانبیستایه‌ بیستنێك كه‌ سوودی پێمان بگه‌یاندایه‌، یان عه‌قڵمان هه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ ئێستا ئێمه‌ له‌ هاوه‌ڵانی ئاگری دۆزه‌خ نه‌ئه‌بووین وه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ران ئه‌كه‌وتین وه‌ ئیمانمان ئه‌هێنا، دان به‌وه‌دا ئه‌نێن كه‌ عه‌قڵیان نه‌بووه‌ عه‌قڵێك كه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاریان بكات، كه‌واته‌ هه‌ر كه‌سێك كافر بێ ئه‌وه‌ عاقڵ نیه‌، عاقڵ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ئیمان بێنێ وه‌ خۆی له‌ ئاگری دۆزه‌خ بپارێزێ، به‌ڵكو له‌ هه‌ندێك شتدا ئه‌وان زیره‌كن نه‌ك عاقڵ.
بەڵام ئەمە ئیعتڕاف و پەشیمانى و دانپێنانێکە دوای لەدەس چوونی فرسەت وهیچ سودیان پێ ناگەیەنێت.

وە خودا وەسفی ئەو دڵانەی کردووە کە هۆگری ئافرەتانی نامەحرەمن بەوەی نەخۆشن ، هەروەک فەروویەتی : ( يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنَ النِّسَاءِ إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ) الأحزاب/ 32 .
واتە:ئه‌ی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا  صلى الله عليه وسلم  ئێوه‌ وه‌كو هیچ له‌ ئافره‌تانی تر نین ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، واته‌: پله‌و پایه‌و فه‌زڵ و ئه‌جرو پاداشتان یه‌كجار زۆره‌ ، وه‌ نابێت كاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ پیاوانی بێگانه‌دا قسه‌تان كرد به‌ نه‌رمی و ناسكی قسه‌ بكه‌ن ، ئه‌و كاته‌ كه‌سێك كه‌ نه‌خۆشی نیفاق یان نه‌خۆشی شه‌هه‌وات و ئاره‌زوو له‌ دڵیدا بێ له‌وانه‌یه‌ ته‌ماح بكات .

دووەم : لە هەندێ لێکۆڵینەوەکاندا کەتازە ئەنجام  دراوە لەلایەن یەکێک لە لێکۆڵەرەوەکانەوە دەری خستووە تەنها قسەکردنی پیاو لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەمی جوان دا دەبێتە هۆکاری تەشویشی مێشکی پیاوان ولاواز بوونی زاکیرەیان وەبەشێوەیەک بەرچاو ئاستی عەقڵیان لاواز دەکات  .

وە هەرکات ئافرەت جوان تر بێت فیتنەکەی گەورە تر و کاریگەریەکی زیاترە ، ئەو لێکۆڵینەوانە ئاماژە بەوە دەکەن لەکاتی ئامادەبوونی ئەو ئافرەتانەدا مێشکی پیاو سەرقاڵ دەبێت پێیانەوە وناتونێن بڕیارێکی گونجاو بدات .

گەر ئەوە ڕاست بێت کە لەو لێکۆڵینەوەدا هاتووە ئەوا بێگومان یەکێکە لەسزاکانی خودا بۆ کەسی تەماشاکار وئەنجام دەری تاوانەکە .
جاسزادان بەهۆی ئەو تاوانەوە شتێکی سەد لەسەد نی یە بەڵکو هەندێ جار ڕەنگە خودا کەسانێک سزا بدات کەخۆی دەیەوێ ، و زۆر هۆکار هەن بۆ لابردنی سزا وەک ئیستیغفار کردن و داوى لێ خۆشبوون لە خواى گەورە و تەوبە کردن و کاری چاکە ... هتد .
والله أعلم .

سێیەم : تاوان و سەرپێچی زەرەر و زیانەكانیان زۆر زۆر گەورەیە، سزاكانی هەمەجۆرە، ئیتر چی لە دونیا بێت یان لە دواڕۆژ، لەسەر ئاستی تاكەكان بێت یان لەسەر كۆمەڵگاكان، هەندێ لەوانە، زۆر بە كورتی:

1.  مەحروم بوون لە زانستی شەرعی.
2. مەحروم بوون لە ڕزق و ڕۆزی و كار و كەسابەت.
3. نەمانی بەرەكەت. بەرەكەتی رزق و ڕۆزی، بەرەكەتی زانست، بەرەكەتی تەمەن.. هتد.
4.  ئەو دڵتەنگی و بێ تاقەتیەى كە سەر دڵی دادەگرێت چ لە نێوان خۆیی و خەڵك بێت؟ یان لە نێوان خۆیی و خوای مەزن.
5.  ڕەشبوونی دڵ.
6.  تاریكی دڵ.
7. تەسكی و تەنگی دڵ.
8. خەمباری دڵ.
9. ئێش و ئازاری دڵ.
10. دڵەڕاوكێ.
11. گرانبوونی كار و بارەكان لەسەری.
12. ڕەش هەڵگەڕانی دەم و چاو.
13. مەحروم بوون لە تاعەت و عیبادەت، كە پێئەچێت بەهۆی تاوانێكەوە، دەیان كاری خێرت لە دەست بچێت، هەروەك چۆن بەهۆی تاوانێكەوە كار و كەسابەت و خێرێكی زۆرت لەدەست دەردەچێت.
14. كەم سەركەوتن، كەمجار سەركەوتو دەبێت لە كارو بارەكانیدا.
15. گیرانەبونی دوعا.
16.  لاوازكردنی بیر و هۆش و عەقڵ.
17. مۆردانە سەر دڵ.
18.  سزای دواڕۆژ.

خواى گەورە هەموو لایەکمان لە خراپە و تاوان بپارێزێ و نەمانداتە دەست نەفس و شەیتانەوە .
وه‌ڵامه‌كان

زۆرترین بینراو