#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئایا چاوپیسی لەمرۆڤ دەدات و تووشی دەكات؟ وە چارەسەرى چۆنە؟

هەواڵی / 8/7/2020 322 جار بینراوە

ئایا چاوپیسی لەمرۆڤ دەدات و تووشی دەكات؟ وە چارەسەرى چۆنە؟ وە ئایا خۆپارێزى كردن لێى پێچەوانەى تەوەكول وپشت بەخوابەستنە؟

 

شه‌ن پرێس :
بۆچوونى ئێمە لەسەر چاو ئەوەیە كە حەقە و سابتە وبوونى هەیە لە ڕووى شەرع و هەستەوە، خواى گەورە دەفەرموێت:
(وَإِنْ يَكَادُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ)(القلم: من الآية51) واتە: بێگومان ـ ئەى پەیامبەرى خوا  صلى الله عليه وسلم ـ ئەو بآباوەڕانە لە ڕق و دوژمنایەتیان بۆت نزیك بوو چاوت لێبدەن كاتێك گوێبیستى قورئان بوون ، ئەگەر پاراستن و پارێزگاری خوا نەبوایە بۆت. وە ابن عباس و جگە لەویش وتویانە واتە: چاوت لێ بدەن، وە پێغەمبەرى خوایش  صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى:  ((العين حق ولو كان شيء سابق القدر سبقت العين وإذا استغسلتم فاغسلوا))(١).


واتە: چاو حەقە وبوونى هەیە، وە ئەگەر شتێك پێش قەدەر بكەوتایە ئەوا چاو پێشی دەكەوت، وە ئەگەر داواتان لێكرا خۆتان بشۆن ئەوا خۆتان بشۆن.
لەوەش بۆ نمونە نەسائی و ابن ماجە گێڕاویانەتەوە كە عامرى كوڕى رەبیعە تێپەڕى بەلاى سەهلى كوڕى حونەیفدا كەلەو كاتەدا خۆى دەشوشت و وتى: ( تائێستا پێستى وا جوان و سپیم نەبینیوە وەكو ئەمڕۆ) جا ئەوەندەى پێ نەچوو سەهل بورایەوە و كەوت بەسەر زەویدا و هێنایان بۆ لاى پێغەمبەرى خوا  صلى الله عليه وسلم و فەرمووى: ( گومانتان بۆ كێ دەڕوا و كێ تۆمەتبار دەكەن لەوبارەیەوە؟ ئەوانیش وتیان: عامرى كوڕى ڕەبیعە، پێغەمبەرى خوایش  صلى الله عليه وسلم فەرمووى: بۆچى یەكێكتان براكەى دەكوژێت، جا ئەگەر یەكێكتان شتێكى بەبراكەیەوە بینى كەسەرسامى كرد با بڵێت: اللهم بارك فية يان بڵێت: (ما شاء الله)(٢) پاشان داواى ئاوى كرد و فەرمانى بە عامر كرد كە دەستنوێژ بگرێت ئەویش دەموچاوى شۆرد و دەستەكانى لەگەڵ ئانیشكەكانى و ئەژنۆكانى وبەشی ناوەوەى لاى ڕانى و فەرمانى كرد كە ئاوەكە بكەن بەسەریدا ولە لەفزێكى تردا هاتووە كە لەپشتەوە فەرمانى كرد بیكەن بەسەریدا. جا بۆیە واقع شاهێدە لەسەر بوونى كاریگەرى چاو و ناتوانرێت نكۆڵى لێ بكرێت.
وە لەكاتى ڕوودانى كاریگەرى چاودا ئەم چارەسەرە شەرعیانەى خوارەوە بەكاردێن:


1- بەسەردا خوێندن: پێغەمبەرى خوا  صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: ((لا رقية إلا من عين أو حمة))(٣)  .  واتە: روقیە ناكرێت مەگەر لەكاتى چاولێدان و هەبوونى تادا نەبێت. ئەویش دەوترێت: ((باسم الله أرقيك، من كل شيء يوذيك، من شر كل نفس، أو عين حاسد، الله يشفيك، باسم الله أرقيك)).
2-  داوا لە كەسە چاولێدەرەكە دەكرێت كە خۆى بشوات وەكو فەرموودەكەى پێشو كەباسی كرا و فەرمان بە عامرى كوڕى رەبیعە كرا بە خۆشۆردن و پاشان ڕۆكردنى بەسەر چاولێدراودا.
بەڵام بردنى پاشەڕۆى كەسەكە وەكو پیسی و میزى ئەوا هیچ بنچینەیەكى نییە یان بردنى هەرشتێكى ترى، بەڵكو ئەوەى هاتووە ئەوەیە كە پێشتر باسی كرا لە شۆردنى ئەندامەكانى وەكو ئەوەى لە فەرموودەكەدا هاتووە. والله أعلم .
وە خۆپاراستن لە چاو پێشوەخت هیچ پێچەوانەى تەوەكول نییە و بەڵكو ئەوە خودى تەوەكولە، چونكە تەوەكول بریتیە لە بەڕاست پشت بەستن بەخوا لەگەڵ بەكارهێنانى هۆكارە رێگاپێدراوەكان یان ئەوانەى فەرمانیان پێكراوە، وە پێغەمبەرى خوا  صلى الله عليه وسلم پەناى حەسەن و حوسەینى دەگرت بەخواو دەیفەرموو:  ((أعيذكما بكلمات الله التامة من كل شيطان وهامة، ومن كل عين لامة))(٤)
وە دەیفەرموو بەم شێوەیەش إبراهیم پەناى إسحاق وإسماعیلی دەگرت بەخوا علیهما السلام. رواه البخاري .
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

(١) أخرجه مسلم، كتاب السلام، باب الطب والمرض والرقى (2188) .
(٢) أخرجه ابن ماجه، كتاب الطب، باب العين (3509) .
(٣) أخرجه البخاري، كتاب الطب، باب من اكتوى أو كوى غيره (5704) . ومسلم، كتاب الإيمان، باب الدليل على دخول طوائف من المسلمين الجنة (216).
(٤) أخرجه ابن ماجه، كتاب الطب، باب ما يعوذ به من الحمى (3527) .

 

 

ئایا چۆن خۆمان و ماڵ و منداڵمان لە کەسانى چاوپیس بپارێزین؟
یەکێک لەو نەخۆشییانەی کە لە نێوان موسڵماناندا بووە بە دیاردە، توشبوونە بە چاونەفەس، وە کەسانێکی زۆر دەبن چاوەوە لەلایەن خەڵکانێکی ترەوە، بەڵکو هەندێک جار مرۆڤ ماڵ و منداڵی خۆیشی دەکات بە چاوەوە! هەر بۆیە پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم - فەرموویەتی: (( إذا رأى أحدكم من نفسه أو ماله أو من أخيه ما يعجبه فليدع له بالبركة فٍان العين حق )).رواه الحاكم 4 / 216 وصححه الألباني في " الكلم الطيب " 243.
واتا: ئەگەر کەسێک لە ئێوە شتێکی لە خۆی یان لە ماڵەکەی یان لە براکەی بینی کە موعجەب بوو پێی ئەوا با دوعای بەرەکەتی بۆ بکات، چونکە بەڕاستی چاو (چاو نەفەس) حەققە.


ئەگەر شتێکمان بینی و بە دڵمان بوو، وە سەرسام بووین پێی چی بڵێین؟
شێخ ابن عثيمين -ڕەحمەتی خوای لێ بێت- دەڵێت : ئەگەر مرۆڤ شتێکی بینی و پێی سەرسام بوو وە لە حەسوودی چاو ترسا، ئەوا با بڵێیت : ( ما شاء الله تبارك الله) بۆ ئەوەی ئەو کەسە تووشی چاو نەفەس نەبێت، وە بەهەمان شێوە ئەگەر مرۆڤ بە ماڵ و موڵکی خۆی موعجەب بوو ئەوا با بڵێیت : (ما شاء الله لا قوة إلا بالله) بۆ ئەوەی تووشی عوجب و لە خۆ بایی بوون نەبێت لە نەفسی خۆی بە هۆی ئەو موڵکەوەی کە هەیەتی، جا ئەگەر بڵێت : ما شاء الله لا قوة إلا بالله، ئەوا مەسەلەکەی داوەتە دەستی خاوەنەکەیەوە کە خوای گەورەیە.
سەرچاوە : فتاوى نور على الدرب.
کەسی حەسوود دژایەتی تەقدیری خوا ئەکات بەبێ ئەوەی ئاگای لە خۆی بێت، چونكە خوا بە حیكمەتى خۆى سامانى - بۆ نموونە - داوە بە یەكێك لە بەندەكانى ئەم ئاواتە خوازە ئەو سامانەى لەدەست بچێ و هیچى نەمێنێ.


چارەسەر چییە؟
بۆ چارەسەركردنى ئەم جۆرە نەفسانە لە سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم چەندین ڕێگەى بۆ داناوین بیانگرینە بەر وە خۆمان بخەینە پەناى خوا لەشەڕى ئەو جۆرە كەسانە، لەوانەش:
یەکەم : خوێندنى سورەتى الفلق و سورەتى الناس.
دووەم : زیكرى بەیانیان و ئێواران و خەوتن.
سێیەم : هەموو کات پەنا بەخوای گەورە بگرین لە کەسانی حەسوود، وە پێویستە بیروباوەڕمان وابێت کە هەموو شتێک بە دەستی خودایە، بۆیە با بەردەوام کارو بارمان تەسلیمی پەروەردگار بکەین.
ئەگەر تووشی چاو نەفەس بوویت و گومانت لە کەسێک هەبوو چی ئەکەیت؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لە فەرموودەیەکی صحیح دا هاتووە، پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم - فەرموویەتی: ((الْعَيْنُ حق ولوكان شَيْءٌ سَابِقَ الْقَدَرِ لسبَقَتْهُ الْعَيْنُ وَإِذَا استُغْسِلْتُمْ فاغْسِلُوا)). رواه مسلم.
واتا: چاوپیسی ڕاسته‌، ئه‌گه‌ر شتێك پێش چاره‌نوس (القدر)، بكه‌وتایه‌ چاو پێشی ده‌كه‌وت، وە(ئه‌گه‌ر خه‌ڵكتان به‌چاوه‌وه‌ كرد) و داواى خۆشۆردنیان لێكردن خۆتان بشۆن.


شێوازی ئه‌م خۆ شۆردنه‌ به‌ کور‌تی:
هه‌ندێ ئاو ده‌کرێته‌‌ تەشتێکەوە، چاوپیسەکە ده‌م و هه‌ردو ده‌ست و مه‌چه‌ك و هه‌ردو ئه‌ژنۆی له‌گه‌ڵ لای ڕاست ده‌رپێکه‌ی له‌ دیوی ناوه‌وه‌ تا ئاستی سمتی ده‌شوا له‌و ئاوه‌، هیچ له‌و ئاوه‌ش ناڕژێنێته‌ سه‌ر زه‌وی به‌ڵکو ڕۆی ده‌کاته‌وه‌ ناو تەشتەکەوە، پاشان ده‌کرێت به‌سه‌ر به‌چاوه‌وه‌ بوهوەکەوە؛ سه‌رفراز ده‌بێ به‌ فه‌رمانی خوا.
بڕوانه‌ کتێبی: الطب النبوي إبن القیم الجوزیة - لاپەڕە ١٣٤.
بۆیە نابێت هیچ کات دڵگران ببین ئەگەر داوای خۆ شۆردنمان لێکرا، چونکە هەر وەک لە فەرموودەکە ئاماژەی پێ کرا چاو حەققە، وە پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم - فەرمانی پێ کردووین کە ئەگەر داوای خۆشۆردنیان لێ کردین، بە قسەیان بکەین، وا زانایان فەرموویانە واجبە وەڵامیان بدەینەوە، هەر وەک حافظي عراقي ئاماژەی پێ کردووە له كتيبى (طرح التثريب في شرح التقريب).
خوای گەورە هەموو لایەکمان بپارێزێت لە شەری نەفسمان و شەری کەسانی خراپەکار و حەسوود و چاوپیس.

وه‌ڵامه‌كان

زۆرترین بینراو