#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ویلایه‌تێكی هیندستان فرۆشتنی گۆشتی سه‌گ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

هەواڵی / 8/7/2020 134 جار بینراوە

 ویلایه‌تێكی هیندستان فرۆشتنی گۆشتی سه‌گ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

 

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سیوشه‌یتد پرێس،ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی ناگالاند له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی هیند، فرۆشتنی گۆشتی سه‌گ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و هه‌موو هاورده‌و بازرگانیكردنێك به‌ سه‌گ بۆ خواردن راده‌گرێت.


له‌مباره‌یه‌وه‌  تیمیجین تووی ، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كه‌ له‌توێتێكدا گوتی: حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كه‌ هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی هاورده‌كردن و بازرگانیكردن به‌سه‌گی قه‌ده‌غه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵ فرۆشتنی گۆشتی سه‌گ به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه‌ .

 

شایانی باسه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو، رێكخراوی پاراستنی ئاژه‌ڵان چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، له‌ ویلایه‌تی ناگالاند بازرگانی به‌سه‌گ ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای نیوز


زۆرترین بینراو