#ڤایرۆسی کۆرۆنا

بڕۆكـلی .. هەم خۆراك و هەم دەرمان

هەواڵی / 6/7/2020 270 جار بینراوە

سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامینه‌
بڕۆكـلی  .. هەم خۆراك و هەم دەرمان

شەن پرێس:
جگە لە تامە خۆشەكەی, بڕۆكلی بە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامین و كانزاكان و دژە ئۆكسان و ڕیشاڵە خۆراكیەكانیش دادەنرێت.
پسپۆڕانی خۆراكی و ناوەندە تەندروستیە جیهانیە خۆراكیەكانیش زۆر جەخت لە گرنگی و سوودە زۆر و نایابەكانی سەوزەی بڕۆكلی دەكەنەوە و بە سەرچاوەیەكی سەرەكیی چەندین ماددەی گرنگیشیان داناوە كە دەتوانێت لاشەی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی بپارێزێت و سوودێكی زۆری پێبگەیەنێت.

لێرەدا ئاماژە بە هەندێك لە سوودەكانی ئەم سەوزە گرنگە دەكەین:
1/ زۆر گرنگە بۆ تەندروستی دڵ و ئەگەرەكانی توشبوونی مرۆڤ بە جەڵتەی دڵ كەم دەكاتەوە.
2/ دەتوانێت ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشیی شەكرە بكات, چونكە ڕادەی شەكری ناو خوێن كۆنتڕۆڵ دەكات.
3/ دژی زۆرینەی خانە شێرپەنجەییەكانە.
4/ لەتوانایدایە پڕۆسەی پیربوونی مرۆڤ دوابخات.
5/ یەكێكە لە گرنگترینی سەرچاوەكانی دژە ئۆكسان.
6/ بۆ تەندروستیی چاوەكانمان زۆر گرنگە و شەكەتی و لەناوچوونی خانەكانی چاو ناهێڵێت.
7/ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەكات و ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیانبەخی خوێن ڕادەگرێت.
8/ قەبزی ناهێڵێت و كاری هەرسكردنی گەدە ئاسان دەكات, ئەوەش چونكە بە ڕیشاڵەكان و دژە ئۆكسانەكان دەوڵەمەندە.
9/ پێستی ڕوخسارمان جوانتر و شێدار دەكات.
10/ بەگشتی لاشەمان لە ژەهرە زیانبەخشەكان پاكدەكاتەوە.
11/ بۆ تەندروستیی گورچیلكانمان و ڕێڕەوی میزەڕۆ زۆر بەسوودە.

زۆرترین بینراو