#ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەم خواردنانە لاشەت لە ژەهر پاك بكەرەوە

هەواڵی / 5/7/2020 507 جار بینراوە

(جگەر و گورچیلە و سیەكان و پێست)
بەم خواردنانە لاشەت لە ژەهر پاك بكەرەوە

شەن پرێس:
هەندێك لە ئەندامەكانی لاشەی مۆرڤ وەك (جگەر و گورچیلە و سیەكان و كۆئەندامی هەناسە و پێست) ژەهری زیانبەخشی لاشە دەردەدەنە دەرەوە و مرۆڤیان لێ‌ ڕزگار دەكەن.
لەكاتی ڕوودانی هەر گرفت و كێشەیەكیش لەو ئەندامانەدا, ڕەنگە لاشە نەتوانێت وەك پێویست ژەهرە زیانبەخشەكان فڕێبداتە دەرەوەی لاشە, جا بۆ ئەوەش لیستی چەند خۆراكێكتان دەخەینە بەردەست كە باشترین هاوكاریی لاشەت دەكەن لە كردنەدەرەوەی ئەو ژەهرانە و پاككردنەوەی لاشەت لێیان.
1/ چەوەنەر: هاوكاریی هەوڵەكانی جگەر دەكات بۆ فڕێدانە دەرەوەی ژەهرە زیانبەخشەكان.
2/ چای سەوز: بەرگریی لاشە بەرز دەكاتە و دژی هەموو جۆرەكانی هەوكردنە.
3/ سیر: یەكێكە لە باشترینی سەرچاوەكانی لەناوبردنی ڤایرۆس و بەكتریا زیانبەخشەكان.
4/ زەنجەبیل: هاوكاریی لاشە دەكات تا لەڕێی خوێن و ئارەقكردنەوەوە ژەهرە زیانبەخشەكان دەربكاتە دەرەوەی لاشە.
5/ لیمۆ: باشترین سەرچاوەی پاككردنەوەی لاشەیە و بە ڤیتامین (سی) دەوڵەمەندە.
6/ گێزەر: دژی دروستبوون و كۆبوونەوەی پیسی و هەوكردنەكانە.
7/ پیاز: سەرەكیترین خۆراكە بۆ پاككردنەوەی لاشەت لە ژەهر و هەوكردن و چەورییە زیانبەخشەكان.

زۆرترین بینراو