#ڤایرۆسی کۆرۆنا

بە خـواردنی ڕەشكە خۆت لەم نەخۆشیانە بپارێزە

هەواڵی / 3/7/2020 537 جار بینراوە

جگە لە مردن چارەسەری هەموو دەردێكە
بە خـواردنی ڕەشكە خۆت لەم نەخۆشیانە بپارێزە

شەن پرێس:
پێغەمبەری پایەبەرز (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی "ڕەشكە چارەسەری هەموو دەردێك دەكات جگە لە مردن".
خـواردنی ڕەشەكە بەشێوەی دەنك یان زەیتەكەی, زۆرترین سوودی بۆ تەندروستیمان هەیە و چارەسەرە بۆ تەواوی نەخۆشییەكانمان, لەوانەش:
1/ دڵ بەهێز دەكات و لە نەخۆشكەوتن دەیپارێزێت.
2/ خانە شێرپەنجەییەكان لەناودەبات.
3/ قژ بەهێز و جوان دەكات و لە هەڵوەرین دەیپارێزێت.
4/ بەرگری لەش بەهێز دەكات.
5/ پێستی ڕوخسار جوان و شێدار دەكات و زیبكە و پەڵە و ڕەشیی ژێر چاو ناهێڵێت.
6/ باشترین جێگرەوەیە بۆ ڤیتامینەكان.
7/ بۆ نەهێشتنی ئازار, شوێنەكەی پێ چەور بكە و مەساجی پێدەكەیت.
8/ خوێن پاكدەكاتەوە.
9/ باشترین چارەسەرە بۆ نەخۆشییەكانی پێست, وەك ئەكزیما و سەدەفیە و كەڕوو.
10/ ئازاری سوڕی مانگانەی ئافرەتان كەمدەكاتەوە.
11/ چارەسەری گرفتەكانی قۆڵۆن دەكات.
12/ چارەسەری قەبزی دەكات.
13/ گەدە و ڕیخۆڵەكان پاكدەكاتەوە.
14/ بەكتریا زیانبەخشەكانی ناو گەدە لەناودەبات.
15/ كەمیی كانزا و ڤیتامینەكان چارەسەر دەكات.
16/ نیشانەكانی پیربوون دوادەخات و بەگەنجی دەتهێڵێتەوە.
17/ كێشەی گورچیلەكانت چارەسەر دەكات.
18/ بۆ پاراستن و تەندروستیی چاوەكان زۆر بەسوودە.
19/ گرفتەكانی میزەڕۆ و میزەڵدان ناهێڵێت.
20/ ئێسك بەهێز دەكات.
21/ لاوازی و تەمبەڵی ناهێڵێت.
22/ بۆ گرفتەكانی مایەسیری زۆر باشە.
23/ خەوێكی خۆشترت پێدەدات.
24/ بۆ نەخۆشانی شەكرە زۆر بەسوودە.
25/ فشاری خوێن ڕێكدەخات و كۆلیسترۆڵی زیانبەخشی ناو خوێن ناهێڵێت.
26/ مێشك چالاك دەكات و یادەوەری بەهێز دەكات.
27/ باری دەروونیت ئارام دەكاتەوە.

زۆرترین بینراو