#ڤایرۆسی کۆرۆنا

رێواز فایه‌ق: په‌شیمان نه‌بوومه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر

هەواڵی / 29/6/2020 499 جار بینراوە

رێواز فایه‌ق: په‌شیمان نه‌بوومه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر

شه‌ن پرێس
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە ڕێی نوسینگەكەیەوە رەتیدەكاتەوە لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر پەشیمان بووبێتەوە.
نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت: سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جەخت لەسەر هەڵوێستی پێشووی دەكاتەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 4ی ساڵی 2020 كە بڕیارمان بە نوسراوی ژمارە 37 لە 14/6/2020واژۆ كراوە بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوی ژمارە 4/3/1001 لە 25/6/2020 ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی وەقایعی كوردستان بۆ ئەوەی سیفەتی ئیلزامی وەربگرێت بۆ جێبەجێكردنی.
لەو روونكردنەوەیەدا ئەوەشی وتووە "راستەوخۆ دوای بڵاوبونەوەی بڕیارەكەمان لە وەقائعی كوردستان ئاراستەی هەردوو دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی و هەولێری دەكەین بۆ جێبەجێكردنی".
ئەو رونكردنەوەیە كە دوای راگەیەندراوێكی ئینستوتی پەی بوو كە تیایدا رایگەیاندبوو كە سەرۆكی پەرلەمان لە برشیارەكەی پەشیمان بووەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر، لەو بارەیەوە نوسینگەی رێواز فایەق دەڵێت، بابەتێكی تەواو ئیداریە و پەیوەندی بە بڕیارەكەی ئەوانەوە نیە، داواش دەكاتی بڕیاری ژمارە چواری ساڵی 2020 هەڵوەشاندنەوەكەی دەبێت بە ڕێَكاری یاسایی و ئیجرائی خۆیدا بڕوات و چیتر پەرلەمان و سەرۆكی پەرلەمان بەو بابەتەوە سەرقاڵ نەكرێت.

 

زۆرترین بینراو