#ڤایرۆسی کۆرۆنا

شاندێكی باڵای یەكێتی سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات

هەواڵی / 29/6/2020 109 جار بینراوە

شاندێكی باڵای یەكێتی سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات .

 

شه‌ن پرێس :
شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی كۆمەڵی ئیسلامیان كرد لەشاری هەولێرو لەئێستادا هەردوولا لە كۆبوونەوەدان.

شاندەكەی یەكێتی پێكهاتووەو لە پاڤێڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی، دەرباز كۆسرەت رەسول، دەستەی كارگێڕی یەكێتی، ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەركردایەتی.

 شاندەكەش لەلایەن مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامانی ئەنجوومەنی سیاسی ئەو حزبەوە پێشوازیان لێكرا.

پێشتریش شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەكە سەردانی بارەگای كۆمەڵی ئیسلامیان كردو كۆبوونەوە.

زۆرترین بینراو