#ڤایرۆسی کۆرۆنا

جـۆ بـایـدن لـه‌پـێـش تـره‌مـبـه‌وه‌یـه‌

هەواڵی / 28/6/2020 159 جار بینراوە

به‌پێی‌ دوایین ڕاپرسی
جـۆ بـایـدن لـه‌پـێـش تـره‌مـبـه‌وه‌یـه‌
 
شه‌ن پرێس:
به‌گوێره‌ی‌ دوایین ڕاپرسیه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا (جۆ بایدن)ی‌ كاندیدی‌ دیموكراته‌كان, له‌پێش (دۆناڵد تره‌مب)ی سه‌رۆكی‌ ئێستای‌ ئه‌مریكا و كاندیدی‌ كۆمارییه‌كانه‌وه‌یه‌.
له‌و ڕاپرسییه‌دا, كه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (نیویۆرك تایمز) و كۆلێژی (سینا) ئه‌نجامیان داوه‌, جۆ بایدنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا و كاندیدی‌ دیموكراته‌كان به‌ (14) خاڵ له‌پێش دۆناڵد تره‌مبی سه‌رۆكی‌ ئێستای‌ ئه‌مریكا و كاندیدی‌ كۆمارییه‌كانه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ ئه‌و ووڵاته‌, كه‌ وابڕیاره‌ له‌ مانگی‌ (11)ی‌ داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌گوێره‌ی‌ ڕاپرسییه‌كه‌ (50%)ی‌ به‌شداربووه‌كان پشتیوانییان له‌ جۆ بایدن كردووه‌ و (36%)یشیان پشتیوانییان له‌ تره‌مب كردووه‌ كه‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ زۆری‌ ئافره‌تان و ڕه‌شپێسته‌كانی‌ ئه‌مریكا پشتیوانی‌ له‌ جۆ بایدن ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ كه‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مب به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ دژ به‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی‌ و قه‌یران و ڤایرۆسی كۆرۆنا خراپه‌.


زۆرترین بینراو