#ڤایرۆسی کۆرۆنا

وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق هۆشیاری‌ ده‌داته‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم

هەواڵی / 28/6/2020 343 جار بینراوە

وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق هۆشیاری‌ ده‌داته‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم
 
شه‌ن پرێس:
وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق هۆشیارییدایه‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌نارده‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ نه‌وتی‌ له‌ (370) هه‌زار به‌رمیل زیاتر بێ و ده‌بێت كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانیشی له‌ژێر سیاسه‌تی‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵیدا به‌ڕێوه‌ ببرێن.
ئه‌مڕۆ (إحسان عبدالجبار)ی‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌رێمی‌ كوردستان پابه‌ند بێت به‌ بڕیار و ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق و پێویسته‌ سه‌رجه‌م كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانیشی له‌ژێر سیاسه‌تی‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵیدا به‌ڕێوه‌ ببرێن.
ئه‌مه‌و وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق ووتیشی: حكومه‌تی‌ عێراق به‌ته‌واوه‌تی‌ پابه‌ندی‌ بڕیار و ڕێنماییه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ (ئۆپیك)ه‌ و هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش پێویسته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پابه‌ندبێ و نابێ‌ ڕۆژانه‌ له‌ (370) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاتر هه‌نارده‌ بكات.


زۆرترین بینراو