#ڤایرۆسی کۆرۆنا

خه‌زعه‌لی‌ بۆ كازمی‌: ناتوانی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی ببیته‌وه‌

هەواڵی / 28/6/2020 142 جار بینراوە

خه‌زعه‌لی‌ بۆ كازمی‌: ناتوانی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی ببیته‌وه‌

 
شه‌ن پرێس:
له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا (قه‌یس خه‌زعه‌لی)ی سه‌رۆكی‌ گروپی (عصائب أهل الحق)ی سه‌ر به‌ میلیشیای‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی په‌یامێكی‌ دایه‌ (مسته‌فا كازمی‌)ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و ناتوانێ‌ ڕووبه‌ڕووی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی ببێته‌وه‌.
خه‌زعه‌لی‌ ووتوشیه‌تی‌ كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ی‌ ئه‌وان ده‌یكه‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌ی‌ سه‌وز له‌ به‌غداد, دامه‌زراوه‌ و ده‌زگا عێراقیه‌كان ناكه‌نه‌ ئامانج, به‌ڵكو ئه‌مریكیه‌كان و باڵیۆزخانه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌ ئامانج, هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ هه‌وڵێكی‌ ده‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ بۆ لێدان له‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی, هه‌ربۆیه‌ كه‌ نه‌ مسته‌فا كازمی‌ و نه‌هیچ كه‌سێكی‌ دیكه‌ش ناتوانێ‌ ڕووبه‌ڕووی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی ببێته‌وه‌.
خه‌زعه‌لی‌ ووتیشی كه‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌ندامان و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گاكانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی له‌لایه‌ن دژه‌ تیرۆری‌ عێراقه‌وه‌ كارێكی‌ ترسناكه‌ و كازمیش یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ كه‌ ئه‌و گروپه‌ به‌رگریكارانه‌ بكاته‌ ئامانج و بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌ندامانی‌ حه‌شدیش له‌لایه‌ن كازمیه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ نه‌وه‌ك دادگا.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ مسته‌فا كازمیی‌ سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند كه‌ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ن.


زۆرترین بینراو