#ڤایرۆسی کۆرۆنا

سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان : پارەی سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی لە بانکەکانی سویسرا ٧ملیار دۆلارە!

هەواڵی / 28/6/2020 374 جار بینراوە

سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان : پارەی سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی لە بانکەکانی سویسرا ٧ملیار دۆلارە!

شه‌ن پرێس :
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان ڕایده‌گه‌یه‌نێت : بەبۆنەی سەفەری ڕانەگەیەنراوی برادەران بۆ جنێڤ و، باس کردنی ئەو پارانەی براونەتە دەرەوەی وڵات؛ لە ئەیلولی ٢٠١٦ لە سەردانێکی ڕەسمیمان بۆ سویسرا، باڵیۆزی عێراق لە سویسرا بەشێوەیەکی ناڕەسمی پێی وتین، پارەی سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی لە بانکەکانی سویسرا نزیکەی ٧ملیار دۆلارە!

یوسف محمد سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان له‌ په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوم بلاوی كردۆته‌وه‌ : لەو کاتەوە و بەبەردەوامی گەڕاندنەوەی پارە براوەکانی دەرەوە لە ئاستی نێودەوڵەتی لە بەغداش لە ئەولەوییەتی کارمان بوە.

‏ده‌شڵێت : بێ گەڕاندنەوەی پارە براوەکانی دەرەوە، چاکسازی سەرابە ، ‏لەبری بڕینی موچەی خەڵک دەست بە گیرفان و حسابە بانکی و سەرمایەی کۆمپانیاکانی خۆتاندا بکەن

زۆرترین بینراو