#ڤایرۆسی کۆرۆنا

یونسكۆ: په‌روه‌رده‌ی‌ جیهان له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی‌ گه‌وره‌دایه‌

هەواڵی / 28/6/2020 91 جار بینراوە

یونسكۆ: په‌روه‌رده‌ی‌ جیهان له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی‌ گه‌وره‌دایه‌
 
شه‌ن پرێس:
ڕێكخراوی‌ یونسكۆ, كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی‌ له‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ خوێندنگه‌كان و ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌رتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ جیهان له‌به‌رده‌م قه‌یران و مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ و داراییدایه‌.
یونسكۆ ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌هۆی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاگرتنی‌ پڕۆسه‌ی‌ خوێندنه‌وه‌, زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و (500) ملیۆن خوێندكار له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا له‌خوێندن بێبه‌ش بوون, كه‌ ده‌كاته‌ (90%)ی‌ كۆی‌ خوێندكارانی‌ جیهان.
ڕێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ كه‌رتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ جیهانی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ قه‌رانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ و دارایی بووه‌ته‌وه‌, كه‌ به‌هۆی‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ كۆرۆناوه‌, پشتیوانیه‌ داراییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌رته‌ له‌مساڵی‌ (2020)دا (210) ملیار دۆلار كه‌میكردووه‌.
یونسكۆ باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ده‌بێت ووڵاتانی‌ جیهانی‌ ئاماده‌كاری‌ بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پڕۆسه‌ی‌ خوێندن و هانی‌ وولاَتانیشیداوه‌ بۆ زیادكردنی‌ بودجه‌ی‌ كه‌رتی‌ په‌روه‌رده‌ و وه‌به‌رهێنان له‌و كه‌رته‌دا.



زۆرترین بینراو