#ڤایرۆسی کۆرۆنا

هەمووشتێک لەباریکی دەپسێ ، بەس زوڵم ستەم لەئەستوری دەپسێ!!!.

هەواڵی / 27/6/2020 170 جار بینراوە

لەجیاتی وتاری هەینی.
هەمووشتێک لەباریکی دەپسێ ، بەس زوڵم ستەم لەئەستوری دەپسێ!!!.
خۆشەویستان و بەڕێزانم :
بەپێویستی دەزانم لەجیاتی وتاری هەینی لەژێر تیشکی ئەم پەندیە کوردیەدا چەند هەڵوێستیەک بکەین و ئاوێتەیان بکەین بەئایەتەکانی قوڕئان و فەرمایشتەکانی پێغەمبەری سەروەرمان درودی خوای لەسەربێت.
هەڵوێستەی یەکەم : ستەم و زوڵم لەئیسلامدا هێڵی سورەوخوا حەرامی کردووە لەسەرخۆی و وەلەسەر بەندەکانیشی ، خوا زوڵم لەهیچ دروستکراوێک ناکات و حەرام یشی کردووە دروست کراوەکانی خوا ستەم لەیەکتربکەن لەنێویشیاندا ستەمی مرۆڤ لەمرۆڤ هێڵی سورە لەئیسلامدا.
هەڵوێستەی دووەم : شیرک و کوفرو هاوبەش دانان گەورەترین تاوانە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خوا مرۆڤی سەرپشک کردوە یان موسڵمان بێ یان کافر ،بەڵام دروستکراوەکانی سەرپشک نەکردوون ستەم بکەن یان دادگەری ، دەزانن بۆ ؟.
چونکە دەرئەنجام وتاوان و گوناهی کوفرو شیرک بەس بۆ خاوەنەکەیەتی ، بەڵام هی ستەم وانیە ، بەڵکو دەرئەنجامی ستەم و زۆر داری سەردەکێشێ بۆ مروڤەکان ، بەواتای ئەوەی خوای گەورە مۆڵەتی کەسانی کافر دەدات لەسەر کوفر و هاوبەش دانان بۆخوا کە لەدونیادا بژین ، بەڵام مۆڵەتی کەسی ستەمکار نادات تاسەر بەردەوام بێ لەسەر ستەم و ستەم کاری باموسڵمان یش بێ ، بەدڵنیایەوە ڕۆژێک دێت تەخت و کۆشکی ستەمی بێتە هەژان و تەفرو تونا بێ!.
هەڵوێستەی سێیەم : ڕوحی ئیسلام بریتیە : لەچەسپاندنی دادگەری و نەهێشتنی زووڵم و ستەم لەسەر تاک و کۆمەڵگا ، بۆیە زانایان دەفەرموون : لەهەر شوێنێک دادگەری هەبوو شەرعی خوا لەوێیە ، هەر لەبەر ئەوەشە ستەم ئەوەندە گوناهێکی گەورەو تاوانێکی قێزەونە کەسزاکەی جگەی لەسزای قیامەتی سزای دونیایشی هەیە و یەکێکە لەوتاوان و گوناهانەی کەخاوەنەکەی دەبێ باجی بدات لەدونیادا پێش قیامەت بە پێچەوانەی زۆر گوناهو تاوانی تر .
هەڵوێستەی چوارەم : سوپاس بۆ خوا لەکوردستان هەموو نیعمەتێکی بەئێمە بەخشیوە بەجۆرێک ژێر خان و سەرخانی خاکەکەی هەموو دوڕو گەوهەرو مرواریە هەر لەنەوت و غازی سروشتی و جۆرەها سەرچاوەی هەمە چەشنی داهات ، کەچی بەداخەوە ئەوە حاڵ و وەزعی دانیشتیوانی بێ کەپڕ بەزاریان هاواردەکەن و بڵێن :
تەیارەی تورک وکۆڕۆنا بتکوژێ باشترە ، نەک بێ موچەیی و بێ کاروکەسابەتی هەموو ڕۆژێک بێتە دێوەزمەو لەگەردنت بئاڵێ!!!.
کەواتە : لە کوردوستان گرفتی نەبونی پارە و داهات نیە ، بەڵکو بەداخەوە گرفتی نەبوونی دەستی ئەمینە !.
هەڵۆێستەی پێنجەم : کورد گوتەنی :
چەپڵە بەدەستێک لێنادرێ.
بۆیە تەخشان و پەخشانی داهات و نەدان وکەم کردنەوەوبڕینی مووچەلەئەستۆی تەنها حزبێکی دەسەڵات نیە!، بەڵکو هەردوو حزبی دەسەڵات لێی بەرپرسن لەڕابردو ئێستاشی لەگەڵدابێ بەردەوامە و حاڵی حازر حزبی سێیەمیشیان بۆ زیادبووەو بوون بە سێکوچکەی دەسەڵات!.
هەڵوێستەی شەشەم : دەسەڵات داری زاڵم بادڵی خۆش نەبێ بەو دەسەڵاتە و زۆرو زەبرەی هەیەتی، باتەماشا بکات لەمێژووی دووروو نزیکمان دەیان ستەمکاری لەوان بەدەسەڵاتترو خاوەن هێزو چەک جبەخانەو پشتیوانی نێو دەوڵەتی زیاتر لەناوچوون وفڕێدرانە زبڵدانی مێژوو ، نمونەی فیرعەون و هامان و قاڕون لەڕابردودا و سەدام و زین العابدین و حسنی میسڕو قەزافی و هتد لەئێستادا !.
بۆیە کەسی ژیرو وشیار ئەوەیە دەرس لەغەیری خۆی وەردەگرێ.
وەدڵنیاش بن دوعاو نزای ستەم لێکراو لای خوا ون نابێ و قەبوڵە.
هەڵوێستەی حەوتەم : هیچ کەس و حیزب و لایەنێک بەتەنها ناتوانێ دەست بخاتە بینە قاقای خەڵک ئەگەر من و تۆو فڵان و فیسار دەستباری بۆ نەگرین ، ئەمە ڕاستیەکەو خوای گەورە بۆمان باس دەکات ئەگەر تەماشای قوڕئان بکەین دەبینین زۆر بەڕاشکاوی خوای گەورە پێمان دەفەرموێ :
( إِنَّ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا كَانُوا خَاطِئِينَ)سورەتی القصص 8.
واتە : به‌ڕاستی فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازه‌كانیان گوناهكارو تاوانبار و هه‌ڵه بوون.
بۆیە گرنگە بۆ موسڵمان نەبێتە پاشکۆو پارسەنگی ستەم و ستەمکاران.
لەگەڵ ڕێزو سڵاوی براتان :
د.خيرالله حسن کاسکانی.
هەولێر ـ 26ـ6ـ 2020.

زۆرترین بینراو