#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئه‌ندامێكی‌ تری‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ تووشی كۆرۆنا بوو

هەواڵی / 26/6/2020 491 جار بینراوە

به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ نیشتیمانیه‌كانی‌ پارتی‌
ئه‌ندامێكی‌ تری‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ تووشی كۆرۆنا بوو
 
شه‌ن پرێس:
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ نیشتیمانیه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌.
به‌پێی‌ زانیاریه‌كان (عه‌لی‌ حوسێن)ی‌ به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ نیشتیمانیه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان تووشی ڤایرۆسی كوشنده‌ی‌ كۆرۆنا بووه‌ و له‌ئێستادا له‌ كه‌ره‌نتینه‌دایه‌.
ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ناوبراو له‌ڕێی چه‌ند میدیاكارێكی‌ سه‌ر به‌ حزبه‌كه‌یه‌وه‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بووبێت, كه‌ دیداری‌ له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجام داوه‌.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ (هیوا گه‌یلانی‌)ی‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ و به‌رپرسی لقی‌ (11)ی‌ ڕانیه‌ی‌ ئه‌و حزبه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا خۆی‌ كه‌ره‌نتینه‌ كردووه‌.



زۆرترین بینراو