#ڤایرۆسی کۆرۆنا

به‌رپرسێكی پارتی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

هەواڵی / 26/6/2020 636 جار بینراوە

ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ تووشی كۆرۆنا بوو
 
شه‌ن پرێس:
(هیوا گه‌یلانی‌)ی‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و به‌رپرسی لقی‌ (11)ی‌ ڕانیه‌ی‌ ئه‌و حزبه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌.
گه‌یلانی‌ به‌ میدیاكانی‌ پارتیی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌ندروستیی‌ باش و جێگیره‌ و له‌پاش پشكنین و دڵنیابوون له‌ تووشبوونی‌ و وه‌رگرتنی‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان, ئێستا له‌ماڵه‌وه‌ خۆی‌ كه‌ره‌نتین كردووه‌.
ژماره‌ی‌ توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چوار هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌ و (113) كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌, كه‌ زۆربه‌یان نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌بووه‌.


زۆرترین بینراو