#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

ته‌ندروستی‌ جیهانی‌: كاریگه‌رییه‌كانی‌ كۆرۆنا بۆ ده‌یان ساڵ ده‌مێنێته‌وه‌

هەواڵی / 26/6/2020 389 جار بینراوە

ته‌ندروستی‌ جیهانی‌: كاریگه‌رییه‌كانی‌ كۆرۆنا بۆ ده‌یان ساڵ ده‌مێنێته‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ (W H O ) مه‌ترسیی خۆی‌ ڕاگه‌یاند له‌وه‌ی‌ كه‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ده‌یان ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌ ووته‌یه‌كیدا (تیدرۆس ئه‌دهانۆم)ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌تا ئه‌م ساته‌ كۆرۆنا زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌, سه‌ره‌تای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ به‌ ماوه‌ی‌ (3) مانگ یه‌ك ملیۆن كه‌س تووشی بوون, به‌ڵام ئێستا له‌ ته‌نها هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك ملیۆن كه‌س تووشی بوون و په‌تاكه‌یان گرتووه‌.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌و په‌تایه‌ زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تره‌ كه‌ ته‌نها وه‌ك قه‌یرانێكی‌ ته‌ندروستی‌ ته‌ماشا بكرێت, به‌ڵكو ئه‌وه‌ قه‌یرانێكی‌ ته‌ندروستی‌ و ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌ و له‌زۆرێك له‌ وولاَتاندا بووه‌ته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ قه‌یرانی‌ سیاسیش.
ئه‌مه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ده‌یان ساڵی‌ تر به‌رده‌وام ده‌بێت.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌