#ڤایرۆسی کۆرۆنا

به‌ سـه‌دان پزیشكی‌ عێراقی تووشی كۆرۆنا بوون

هەواڵی / 26/6/2020 162 جار بینراوە

به‌ سـه‌دان پزیشكی‌ عێراقی تووشی كۆرۆنا بوون

شه‌ن پرێس:
ڕۆژنامه‌ی‌ (واشنتن پۆست)ی‌ ئه‌مریكی له‌ ڕاپۆرتێكیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ سـه‌دان پزیشكی‌ عێراقی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كی‌ جیدیی له‌سه‌ر داڕمانی‌ سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ له‌و ووڵاته‌ دروستكردووه‌.
ڕۆژنامه‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاریی‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ عێراقی, بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا (529) پزیشكی‌ عێراقی تووشی كۆرۆنا بوون و زۆرترین كه‌سیشیان له‌وانه‌ن كه‌ له‌ تاقیگه‌كانی‌ پشكنیندا كارده‌كه‌ن.
دوای‌ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ تووشبوونی‌ ئه‌و پزیشكانه‌, داوایان لێده‌كرێت كه‌ له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی زیاتری‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ و به‌تایبه‌تیش له‌ناو هاوڕێ‌ پزیشكه‌كانیان و هاووڵاتیان زیاتر ده‌كات.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ عێراقی پێیوایه‌ كه‌ ژماره‌ی‌ تووشبووانی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ زۆر له‌و ژماره‌یه‌ زیاتره‌ كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.


زۆرترین بینراو