#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەگەر تووشی کۆرۆنا بووم یاخود لە لایەن پزیشکەوە گومانی ئەوەم لێ کرا چی بکەم؟

هەواڵی / 23/6/2020 356 جار بینراوە

ئەگەر تووشی کۆرۆنا بووم یاخود لە لایەن پزیشکەوە گومانی ئەوەم لێ کرا چی بکەم؟

 

ئەگەر تووشی کۆرۆنا بووم یاخود لە لایەن پزیشکەوە گومانی ئەوەم لێ کرا چی بکەم؟
↩️ لە نیشانەو دەرکەوتە باوەکانی کۆرۆنا ؟
🔹لەش داهێزرانێکی زۆر و تازە واتا لەماوەی چەند ڕۆژێکا.
🔹 کزانەوەی لووت وقوڕگ یاخود ئاڵۆشی گەروو
🔹تێکچوون سوڕی خەو و بچڕ بچڕ بوونی.
🔹تاڵیی تامی نێو دەم و قوڕگ
🔹ئازاری ماسولکە و شەکەتی بێ ھۆ.
🔹لەرزین و سەریەشە .
🔹تا یاخود بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەکی مامناوەند.
🔹ئارەقکردنەوەیەکی زۆر.
🔹نەرمە کۆکەیەکی کەم بە بێ هەناسە تووندبوون و بەڵغەم.
🔹تووند بوونی کەمی قەفەزەی سنگ .
🔹هەندێک جار سکچوون و دڵتێکهەڵات.
🔹نەمانی ھەستی تام و بۆنکردن
↩️ لەم کاتەدا باشترە دوور بیت لە ھەندێ دەستەواژە وەک :
ـ سەرمام بووە لەبەر هەوای سپلێت خەوتووم.
ـ هیلاک بووم عارەقێکی زۆرم کردبوو یاخود لەبەر خۆرەتاو بووم و دوایی هەوایەک لێی دام.
ـ خۆم شۆرد و ڕۆشتمە بەردەم سپلیت و موبەریدەکە.
ـ گرانەتاو حەمی ماڵتاکەم سەری هەڵیاوەتەوە ، هتد.... !!!
↩️ باشترە ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ یاخود سەردانی نەخۆشخانە بکەیت بۆ ھەندێ پشکنینی پێویست و ئەگەری پێوستی بە داخڵ بوون لە نەخۆشخانە بۆ کەسانی :
*بە ساڵاچوو و بەتەمەنەکان
*نەخۆشی درێژخایەنی ھەبێت وەک ڕەبوە و شەکرە و نەخۆشی دڵ و سیەکان و سستبوونی گورچیلەکان و ڕۆماتیزمەی درێژخایەن.
*نەخۆشانی شێرپەنجە یاخود بەکارھێنەرانی دەرمانی کیمیای و لاوازکەری بەرگری لەش
*ئەو کەسانەی ڕێژەی ئۆکسجنیان کەمترە لە ٩٠ ٪‏( باشترە لەسەرو ٩٤٪‏ بێت ).
*بەردەوام تای بەرز و وشکبوونەوە جا بەھۆی نەخۆشیەکەوە بێت یاخود کاریگەری لاوەکی دەرمانەکان.
↩️ چۆنیەتیی خۆ کۆرەنتینەکردن لە ماڵەوە:
١. لە ماڵەوە پشوو بدە وخۆت تووشی ترس و قەلەقی مەکەو دووربە لەھەواڵە ناخۆشەکان لەسەر کۆرۆنا.
٢. لە ژوورێک بێت بە تەنیا و پەنجەرەی تێدا بێت وتەوالێتی لێوە نزیکبێت یان ئەگەر دوور بوو بە دەمامکەوە بڕوات و بێتەوە و دەستی ودەسکی دەرگا و بەلووعەکانی ناو تەوالێت ومەغسەل تەعقیم بکات دوای تەواوبون.
٣. کەس سەردانی نەکات و ھاتوچۆی خزمان و کەس و کار نەبێت بۆ لای..
٤. کەسێکی گەنج خزمەتی بکات وهەردوکیان بە دەمامکەوە، کەوچک وپەرداخ وخاولی وشتومەکی دیکەی خواردنی جیا بێت
٥. جل و بەرگ و پێداوستیەکانی ترلە پلەی گەرمیی سەروو ٧٠ وە بشۆررێت
٦. پەیوەندی لەگەڵ پزیشکێک هەبێت یاخود لەگەڵ گەرم بۆ کاتی پێویست
٧. گەرمیپێوی لە لا بێت بۆ پێوانی پلەی گەرمی لەشی لەگەڵ ئامێری پێوانەی ئۆکسجین
٨. بەکارھێنانی گیراوەی پاکژکەرەوە ئەگەر کحولی لە ٧٠٪‏ باشترە بۆ تەعقیمکردن .
٩.خۆردنەوەی زیاتری ئاو و شلەمەنیەکانی تر
بەتایبەتی گوشراوی میوەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی ..
١٠.بەکارھێنانی پاراستۆل بۆ تاو ئازار و ھەندێ دەرمان و شروپی ڕێگەپێدراو بۆ کۆکە و ئاڵۆشی گەروو.
↩️ چارەسەر :
🔵 بۆ کەسی تووشنەبوو واتا وەک ڕێگری کە زۆرێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی پێ دەکەن.
🔸ڤیتامین سی ٥٠٠ ملگم ڕۆژانە دووجار جا بە شێوەی حەپی کرۆشتن بێت یاخود فەوار
🔸حەپی زنک ڕۆژانە لە ٥٠ ملگم تا ١٠٠ ملگم
🔸ڤیتامین دی ڕۆژانە ١٠٠٠ بۆ ٤٠٠٠ وەحدە
🔸حەپی میلاتۆنین ٢-٣ ملگم شەوانە یەک جار
🔸دەکرێت حەپی فامۆتیدین ٢٠-٤٠ ملگم بخورێت یاخود بۆ ئەو کەسانەی بەھۆی دەرمانەکانەوە ئازاری گەدەیان بۆ دروست دەبێت.
🔴 بۆ کەسانی توشبوو کە نیشانە گەلێکی کەمیان ھەیە و باری تەندروستیان جێگیرە و لە ماڵەوە خۆیان کۆرەنتینە کردووە :
☑️ڤیتامین سی ٥٠٠ ملگم ڕۆژانە دووجار جا بە شێوەی حەپی کرۆشتن بێت یاخود فەوار
☑️حەپی زنک ڕۆژانە لە٧٥ ملگم تا ١٠٠ ملگم
☑️ڤیتامین دی ڕۆژانە ٢٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ وەحدە
☑️حەپی میلاتۆنین ٦-١٢ ملگم شەوانە یەک جار
☑️دەکرێت حەپی فامۆتیدین ٢٠-٤٠ ملگم یاخود ئەسپرین ٨١-١٠٠ ملگم و ئیڤەرمێکتین ١٥٠-٢٠٠ و دژە بەکتریا ( ئەزیثرۆمایسین ) لە ئەگەری ھەوکردنی سەرباری بەکتریایی یاخود ( ھایدرۆکس کلۆرۆکوین ). بەڵام باشترە بە ڕاوێژ و لەژێر چاوەدێری پزیشکی پسپۆڕدا بێت .
↩️ ئەگەری دروست بوونی دژە تەن لە کەسی توشبوودا دوای چاکبوونەوە :
بەگوێرەی تازەترین توێژینەوە کە لە سایتی (مێدیسکەیپ ) دابەزیووە »»
دژە تەنەکان لە جۆری IgG و IgM تەنھا بۆ ماوەی چەند مانگێکی کەم دەمێنەوە لە خوێنی کەسی چاکبووەوە واتا تا ٢-٣ مانگ ، بەجۆرێک تەنھا لە دوای ٨ ھەفتە لە٤٠٪‏ کەسانی بێ نیشانە و ١٣ ٪‏ ئەو کەسانەی کە کەمێک نیشانەیان ھەبووە ، ھیچ دژە تەنێک لە خوێنەکەیاندا بەدی نەکراوە.
تێبینی : ھەندێک لە زانیاریەکان شیاوی گۆڕانکارین لە داھاتوودا..


د.هەرێم کەریم ئەحمەد
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە


زۆرترین بینراو