#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەو شتانە چین کە حەرامە لەسەر كەس و كاری مردوو؟

هەواڵی / 23/6/2020 285 جار بینراوە

ئەو شتانە چین کە حەرامە لەسەر كەس و كاری مردوو؟

 
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم چەند شتێكی حەرام كردووە كە جاران وئێستاش هەر بەردەوام هەندێك لە خەڵك ئەنجامیان دەدەن ، كاتێك كە مردوویەكیان دەمرێت ، كە پێویستە لە سەرمان بیانزانین بۆ ئەوەی لێیان دوور بكەوینەوە ، بۆیە زۆر پێویستە ڕوون بكرێنەوە :


یەکەم ـ شیوەن كردن : كە چەند فەرموودەیەكی لەسەرە :
أ ـ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتى : چوار شت لە ئوممەتەكەمدا هەن لەئیشی نەفامین ، و وازی لێ ناهێنن : فەخر كردن بەبنەماڵە و تانەدان لە ڕچەڵەك ، و باران بارین دانە پاڵا ئەستێرەكان ، و شیوەن كردن ، وە فەرمووی : ئەو ئافرەتەش كە شیوەن دەكات تەوبە نەكات پێش مردنی ، لە قیامەتدا زیندوو دەكرێتەوە ، و شەرواڵێكی لە پێدایە لە مسی تواوەیە ، وە كراسێكیشی لە بەر دایە لە گەڕی . رواه مسلم
ب ـ " اثنتان في الناس هما بهم كفر : الطعن في النسب ، والنايحة على الميت "
واتە : دوو شت هەن لەئومەتەكەمدا بە كوفر دادەنرێن ، ئەوانیش : تانەدان لە ڕەچەڵەك ، و شیوەن كردن لەسەر مردوو .
ج ـ " إن الميت يعذب ببكاء أهله عليه " وە لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە : " الميت يعذب في قبره بما نيح عليه " ، واتە : بەڕاستی مردوو ئازار دەدرێت بە هۆی هەندێك لەگریانی كەس وكارەكەی لەسەری ، وە لە ڕیوایەتێكدا هاتووە : مردوو ئازار دەدرێت لە گۆڕەكەیدا بەو شیوەنەی كە لەسەری دەكرێت .


دووەم ، و سێیەم ـ لە ڕوومەت دان ، و یەخە دادڕین : لە بەر فەرموودەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كە فەرموویەتی : " ليس منا من لطم الخدود ، وشق الجيوب ، ودعى بدعوى الجاهلية "
واتە : لە ئێمە نیە هەر كەسێك لە ڕوومەت بدات ، و یەخەی دابدڕێت ، و بانگەشە بۆ كار و كردەوەی سەردەمی نەفامی بكات .


چوارەم ـ ڕنینی پرچ و تاشینی ، لەبەر فەرموودەی ( أبو بردة ) ەی كوڕی ( أبو موسی ) كە دەڵێت :
: ( أبو موسی ) زۆر نەخۆش بوو بە شێوەیەك لە هۆشی خۆی چووەوە ، لەو كاتەدا سەری لەباوەشی ئافرەتێك لە خێزانەكەی بوو ( واتە : لە كەس وكاری ) بوو ، ئافرەتێك لەكەس و كاری هاواری كرد ، لەو كاتەدا ( أبو موسی ) نەیتوانی هیچ وڵامی بداتەوە ، بەڵام كاتێك بەهۆشدا هات ، وتی من بێ‌ بەریم لەو كەسەی كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لێی بێ‌ بەری بووە ، پێغەمبەری خوا بێ‌ بەری بووە لەو ئافرەتەی كە دەنگی بەرز دەكاتەوە لەكاتی لێقەوماندا ، و ئەو ئافرەتەش كە پرچ دڕێنت یان دەیتاشێت وە ئەو ئافرەتەش كە یەخەی خۆی دادەدڕێت . أخرجه البخاری


پێنجەم ـ واڵاكردن و بڵاوكردنەوەی پرچ ، ئەوەش لەبەر ئەو فەرموودەیەی كە یەكێك لەو ئافرەتانە دەیگێڕێتەوە كە بەیعەتیان داوە بە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ، كە دەڵێت : لەو شتانەی كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم پەیمانی لێ وەرگرتین لە سەری ئەوەبوو كە سەرپێچی نەكەین لەو چاكانەی كە فرمانمان پێ‌ دەكرێت ، وڕومەتی خۆمان نەڕنین ، شیوەن وواوەیلاش نەكەین ، ویەخەش دانەدڕین ، وپرچیشمان واڵا وبڵاو نەكەینەوە . أخرجه إبو داود ( 2 / 59 ) ومن طريقه البيهقي ( 4 / 64 ) بسند صحيح .


شەشەم ـ دانانی ڕیش و نەتاشینی هەندێك لەپیاوان ، لە چەند رۆژێكی كەمدا ، وەكو نیشانەیەك لەسەر دڵ تەنگیان بۆ مردووەكەیان ، وە ئەگەر ئەو چەند ڕۆژە كەمە تەواو بوو دەگەڕێنەوە سەر تاشینی!! ئەم ڕیش دانانەش ـ هەر وەكو ئاشكرایە ـ دەچێتە ژێر واتای واڵاكردن و بڵا كرنەوەی پرچ ، زیاد لە سەر ئەوەش ئەم كارە داهێنراوە و بیدعەیە و پێغەمبەری خواش صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " كل بدعة ضلالة ، وكل ضلالة في النار " ، واتە : هەموو داهێنراوێك گومڕاییە ، و خاوەنی هەموو گومڕییەكیش لە دۆزەخدایە .


حەوتەم ـ ئاگادار كردنەوەی خەڵك بەمردنی لە مینبەر و شوێنە گشتی یەكاندا ، چونكە ئەمە لە ( النعی ) دەژمێردرێت ، چونكە لە ( حذيفة ) ەی كوڕی ( الیمان ) ەوە پێمان گەشتووە كە : " كان إذا مات له الميت قال : لا تؤذنوا به أحدا ، إني أخاف أن يكون نعيا ، إني سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم ينهى عن النعي .
واتە : ئەگەر مردوویەكی بمردایەت دەیفەرموو : كەسی پێ‌ ئاگادار مەكەنەوە ، چونكە دەترسم بچێتە قاڵبی ( نعی ) ، چونكە بیستوومە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم كە نەهی دەكرد لە ( النعی ) .

زۆرترین بینراو