#ڤایرۆسی کۆرۆنا

سیر لە سێ نەخۆشی مەترسیداری دڵ و شێرپەنجە و شەکرە دەتپارێزێت

هەواڵی / 22/6/2020 382 جار بینراوە

سیر لە سێ نەخۆشی مەترسیداری دڵ و شێرپەنجە و شەکرە دەتپارێزێت

به‌خواردنی سیر خۆت له‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزه‌ .


شه‌ن پرێس :
بەپێی چەند توێژینەوەیەکی زانستی نوێ، سیر باشترین پێکهاتەیە دژی سێ نەخۆشی درێژخایەن و مەترسیدار، پێویستە رۆژانە بخورێت.

توێژینەوەکە لە زانکۆی "نوتنگهام" لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، تێیدا باس لە خواردنی سیر و سوودەکانی دەکات، جەخت لەوەشدەکاتەوە کە سیر لە سێ نەخۆشی مەترسیداری دڵ و شێرپەنجە و جۆری دووەمی شەکرە دەتپارێزێت، چونکە بڕێکی باش ماددەی بەسوودی وەک کبریتی تێدایە.

پسپۆڕانی توێژینەوەکە ئاماژە بە چۆنێتی خواردنی سیرەکە نادەن، تا بزانرێت لەرووی پزیشکییەوە خواردنی سیر چۆن سوودی زیاترە، هاوکات ئاماژە بەوەشدەکەن کە سیر پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە و رێکیدەخات.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی " hiamag" پزیشکی پسپۆڕ د. پیتەر رۆز دەڵێت "ئەمە مانای ئەوەنییە سیر سەرچاوەیەکی سەرەکی و گەورە بێت دژی نەخۆشییەکان، بەڵام مەترسییەکانی کەمدەکاتەوە، نەک بەیەکجاری کۆتایی بێت

یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی ده‌تپارێزێت له‌ توشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ، زیادبوونی به‌رگری له‌شه‌ ، خواردنی سیریش ئه‌و به‌رگرییه‌ بۆ له‌ش زیاد ده‌كات و ده‌تپارێزێت له‌و ڤایرۆسه‌ .

ئاسان نییه‌ ته‌واوی سووده‌كانی سیر بۆ ته‌ندروستی ڕون بكرێته‌وه‌ له‌ یه‌ك بابه‌تدا، به‌ گشتی خواردنی سیر به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات و كاری كۆئه‌ندامی هه‌رس ئاسان ده‌كات و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت و جگه‌ر چالاك ده‌كات.

ترشی ئه‌مینی میسۆنین كه‌ له‌ناو سیریدا هه‌یه‌ ڕێگری له‌ له‌ناوچوون و شیبوونه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی جگه‌ر ده‌كات و ئه‌گه‌ری دروست بوونی به‌رد له‌ زراودا كه‌مده‌كاته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌م سووده‌ زۆر به‌نرخانه‌ی‌ سیر بۆ جگه‌ر به‌ڵام باشتر وایه‌ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ سیر بخۆن كه‌ جگه‌ریان ته‌ندروسته‌ چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ جگه‌ریان گرفتێكی هه‌یه‌ به‌ خواردنی سیر ئه‌وه‌نده‌ی‌ دیكه‌ زیانیان پێ ده‌گات.

باشتریش وایه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ سیر بۆ ژه‌مه‌ خواردنه‌كانت زیاد بكه‌یت پرس و ڕا به‌ پزیشكه‌ تایبه‌ته‌كه‌ت بكه‌یت هه‌تا بزانیت سوودی بۆت هه‌یه‌ یان زیان.



زۆرترین بینراو