#ڤایرۆسی کۆرۆنا

لـه‌جیاتی ده‌رمـان ســـنـــدی‌ بـخـۆن

هەواڵی / 22/6/2020 483 جار بینراوە

لـه‌جیاتی ده‌رمـان ســـنـــدی‌ بـخـۆن
 
شه‌ن پرێس:
سندی‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ خۆراكه‌ باشه‌كان بۆ ته‌ندروستیی‌ مرۆڤ, جا جۆر و ڕه‌نگی‌ سپی بێت, یان زه‌رد, یان سور و په‌مه‌یی, به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سوودگه‌لێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ و زۆرجار ده‌كرێت له‌بری‌ ده‌رمان سندی‌ بخۆین, كه‌ به‌یه‌كێك له‌ باشترینی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ڕیشاڵه‌ سوودبه‌خشه‌كان داده‌نرێت.
ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكن له‌ سووده‌كانی‌ سندی‌:
1/ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ستی‌ برسێتی‌ زۆر باشه‌.
2/ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش.
3/ ئاستی‌ كۆلیسترۆڵی‌ زیانبه‌خش داده‌به‌زێنێت.
4/ سه‌رچاوه‌ی‌ شله‌مه‌نییه‌.
5/ جگه‌ر خاوێن ده‌كاته‌وه‌.
6/ چاره‌سه‌ری‌ هه‌وكردنی‌ قوڕگ ده‌كات.
7/ به‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
8/ له‌كاتی‌ نیشانه‌كانی‌ سه‌رمابوون و ئه‌نفلۆنزادا زۆر باشه‌.
9/ به‌ ڤیتامین (سی و ئێچ) ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
10/ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كۆكه‌ و قوڕگ ئێشه‌ زۆر باشه‌.
11/ خوێن له‌ ژه‌هره‌ جۆربه‌جۆه‌كان پاكده‌كاته‌وه‌.
12/ سیستمی‌ به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات.
13/ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باشی ووزه‌یه‌.
14/ چه‌وریی سیانی‌ (ترای گلیسراید) كه‌مده‌كاته‌وه‌.
15/ چه‌ورییه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ وورگ و سمت داده‌به‌زێنێت.
16/ كۆنتڕۆڵی ئاستی‌ شه‌كری‌ ناو خوێن ده‌كات.
17/ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ گرفتی‌ هه‌رسیان هه‌یه‌ زۆر باشه‌.
18/ دژی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كارده‌كات.
19/ هۆڕمۆنی‌ (ئیسترۆجین) له‌له‌شدا كه‌مده‌كاته‌وه‌ و بۆ چاره‌سه‌ری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك زۆر باشه‌.
20/ بۆ باشتركردنی‌ هه‌ناسه‌دان به‌سووده‌.
21/ پێست جوان و شێدار ده‌كات.
22/ چاره‌سه‌ری‌ هه‌وكردنی‌ پوك ده‌كات.
23/ پارێزگاری‌ له‌ هاوسه‌نگ بوونی‌ به‌كتریای‌ ناوده‌م ده‌كات.
24/ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت واز له‌ خـواردنه‌وه‌ كهولیه‌كان و جگه‌ره‌ بهێنن زۆر باشه‌ و به‌زوویی له‌شیان پاكده‌كاته‌وه‌.
25/ گورچیله‌ و ئه‌ندامه‌كانی‌ میزه‌ڕۆ پاكده‌كاته‌وه‌.


زۆرترین بینراو