#ڤایرۆسی کۆرۆنا

له‌هه‌رێم 326 توشبووی نوێی و 12 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركران

هەواڵی / 21/6/2020 243 جار بینراوە

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا
له‌هه‌رێم 326 توشبووی نوێی و 12 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركران

شه‌ن پرێس:
وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 326 کەس و گیانله‌ده‌ستدانی 12ی دیكه‌ی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بەپێی راگەیه‌ندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 21-06-2020 بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 875 پشکنینی نوێ کراوە، کە 489 لە هەولێر، 809 لە سلێمانی و 375 لە دهۆک، 30 لە هەڵەبجە و 172 لە گەرمیانن. لەو پشکنینانە 326 تووشبووی نوێ تۆمارکراوە و 12 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 10 کەسیان لە پارێزگای سلێمانن و یەکێک لە هەولێرە و ئەوەی دیکەش لە ئیدارەی گەرمیانە.

کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە سێ هەزار و 865 کەس، لەو ژمارەیە هەزار و 392 کەس چاکبوونەتەوە و 110 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مه‌ش دەقی راگەیه‌ندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانه‌:-

راگەیاندراوی 24 کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID19
ژمارە (١١٧)


1. کەرەنتین:  (٦٩ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٠٥٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣١ شوێنی جیاواز (٣٣١ هەولێر)، (٧٢٣ دهۆك).

2. پشکنین: (١٨٧٥ پشکنینی نوێ)

(٤٨٩ هەولێر)، (٨٠٩ سلێمانی)، (٣٧٥ دهۆك)، (٣٠ هەڵەبجە)، (١٧٢ گەرمیان).

3. تووشبوو: (٣٢٦ تووشبووی نوێ)

(٦٣ هەولێر)
(٢٠٦ سلێمانی، ٣٩ گەرمیان)
(٦ دهۆك)
(١٢ هەڵەبجە)

4. چاکبوون: (٣٤ چاکبوون)

(٢٦ هەولێر)
(٥ گەرمیان)
(٣ دهۆك)

5. مردن:  (١٢ مردن)

(١ هەولێر)
(١٠ سلێمانی، ١ گەرمیان)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ١٥٤٦٩ هاوڵاتی (١٤٤١٥ دەرچوو)
پشکنین ١١٧٤٤٦ (٥٥٣٥٣ هەولێر، ٣٥٦٨٧ سلێمانی، ٢٥٥٥٨ دهۆك، ٨٤٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٣٨٦٥ (٩١٦ هەولێر، ٢٧٠٥ سلێمانی، ١٥١ دهۆك، ٩٣ هەلەبجە)
چاکبوون ١٣٩٢ (٥٠٠ هەولێر، ٧٤١ سلێمانی، ١١٨ دهۆك، ٣٣ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٢٣٦٣ (٤٠١ هەولێر، ١٨٧١ سلێمانی، ٣٣ دهۆك، ٥٨ هەلەبجە)
مردن ١١٠ (١٥ هەولێر، ٩٣ سلێمانی، ٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی        
حکومەتی هەرێمی کوردستان   
 ٢١ حوزەیران ٢٠٢٠

زۆرترین بینراو