#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئایا سێكسی ده‌م ده‌بێته‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی؟

هەواڵی / 19/6/2020 36002 جار بینراوە

ئایا سێكسی ده‌م ده‌بێته‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی؟

د. هه‌ڵگورد وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه‌
قسه‌كردن له‌سه‌ر سێكسی ده‌م و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان زیاتر ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێیان ده‌وترێ‌ نه‌خۆشییه‌كانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامی هه‌ناسه‌، ئه‌ویش زیاتر ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پزیشكانه‌ی كه‌ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی سنگن، به‌ڵام له‌ هه‌موو خه‌ته‌رتر ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ن كه‌ سیلیان هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ش له‌ قۆناغێكی دیاركرداو ئه‌كرێت بگوازرێته‌وه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌، له‌ رێگه‌ی لیكه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بیرده‌خاته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌ددامدا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌كارهێنا كه‌ له‌گه‌ڵ گیراوه‌كاندا به‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێ‌ نه‌خۆشیی هێنا ئه‌وانه‌ی كه‌ سیلیان هه‌بوو، تفپێكردنه‌ ناو ده‌می گیراوه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تووش ببن، كه‌واته‌ ئه‌توانین كوتری بكه‌ینه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ زیاتر ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ئه‌گوێزرێته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ هه‌وكردنه‌كانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ كۆندامی هه‌ناسه‌، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ له‌ناو ده‌مدا هه‌یه‌ ته‌نها یه‌ك جۆری میكرۆب هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جۆرێكی دیاریكراوی نه‌خۆشیی پوكه‌وه‌ هه‌یه‌، ده‌كرێت نه‌خۆشی بگوێزێته‌وه‌ له‌ ده‌مه‌وه‌ بۆ ده‌م، له‌ رێگه‌ی كه‌سێكی دیكه‌وه‌، به‌ڵام له‌مه‌ گرنگتر له‌ سێكسی ده‌مدا بریتییه‌ له‌ بۆنی ده‌م و هه‌ناسه‌ خۆشی بۆی هه‌ناسه‌ و پاك راگرتنی نۆشداری ناو ده‌م و پوك و ناو ده‌م و نه‌بوونی نه‌خۆشییه‌كانی كلۆری و نه‌بوونی نه‌خۆشییه‌كانی زمان، هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ و قوڕقوڕاگه‌ و سورێنچك و گه‌ده‌ و..هتد.
گۆڤاری خود

زۆرترین بینراو