#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ناتوانم هەناسە بدەم، ئەو وشەیەی عەرشی ئەمەریکای هەژاند

هەواڵی / 4/6/2020 200 جار بینراوە

ناتوانم هەناسە بدەم، ئەو وشەیەی عەرشی ئەمەریکای هەژاند

 

لەچەند ڕۆژی ڕابوردو خۆپیشاندان لە بەشێکی زۆر لەویلایەتەکانی ئەمریکا دەستی پێکردووە، ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە هاوڵاتیەکی ڕەشپێست لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ دەکات و ئەو شێوازە لەمامەڵەیە دەبێتە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە ڕەشپێیستە.

بەم هۆیەوە ماوەی هەفتەیەک زیاترەلە ١٤٠ شاری ویلایەتەکانی ئەمریکا خۆپیشاندانەو ناڕەزایەتی زۆر لێی کەوتۆتەوە و چەندین شوێن ئاگری تێبەردراوە گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنیەکان دروستبووەو پێنج خۆپیشاندەریش گیانیان لەدەستداوەو بڕی ٣ ملیۆن دۆلار بۆ شاری مینیا پۆڵیس کەسەربەویلاتەی مینیسوتیا تەرخراکراوە بۆزیانەکان، وە خۆپیشاندانیش بەردەوامە.

بەشێک لەچاودێران دەڵێن ئەمە دەبێت سەرەتای گۆڕانکاریەکی گەورە لەئەمریکاو هەندێکیش پێیان وایەکە کەترامپ نزیک بۆتەوە لەکۆتایی وەک لە
گۆڤاری (The Atlantic ) ی ئەمەریكی دەڵێت: ئێستا لە كۆتای زەمەنی ترەمپداین و ئەستەمە ترەمپ بەردەوام بێت".

چۆنێتی ڕووداوەکەو جۆرج فلۆرید کێیە؟
جۆرج فلۆریدی تەمەن ٤٦ ساڵ کەهاوڵاتیەکی ڕەشپێستی مینیسوتیایە، جۆرج فڵۆید پێشتر ٥ ساڵ لەسەر دزی و دوکان بڕین زیندانی کراوە، هەروەها ئەکتەری فیلمی پۆڕن بوە، ڕووداوەکە کاتێک دێت کە لەلایەن پۆلیسیکی سپی پێست لەشاری مینیاپۆڵیس دەستگیر دەکرێت و بەشێوەیەکی نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ دەرکرێت و جۆرج هاوار دەکات کە ناتوانم هەناسەبدەم بەلام پۆلیسەکە سەرەڕای چەند قسەی ناشرینێک قاچی دەخاتەسەر سنگی و لەدوای هەشت خولەک جۆرج گیان لەدەست ئەدات.
ئەمە دەبێتە سەرەتای سەرهەڵدانی ڕووداوەکەو لەزۆربەی ویلایەتەکان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەسپێدەکات، هەستی ڕەشپێستەکان جارێکت تر بریندار دەبێتەو دێنەوە سەرشەقامەکان و داوای یەکسانی دەکرێت.
لەئەمریکا بەدرێژای مێژوو ڕەشپێسەتەکان هەمیشە خۆیان بە ستەملێکراو بینوە و تەنانەت ئێستاکە هەرکەسێکی ڕەشپێستی ئەمریکی بدوێنی ئێستاکەش ئەوچیرۆکەی ساڵی ١٩٦٠ ی لەیادە کە لەناو پاسێک کورێکی سپی پێست داوا لەئافرەتێکی ڕەشپێست دەکات کە هەڵبسێت و جێگەکەی بداتێ چونکە لەئەمریکا وابوو هەتاکو پێش ساڵی ١٩٦٠ کە لەهەندێک چێشخانە نوسرابوو سەگو ڕەشپێست بۆی نیە نان بخوات لەم چێشخانەیە، جا کاتێک کوڕە کە دەڵێت هەڵسە دەڵێت هەڵناسم ئەوە جێگەی خۆمەو کوڕەکە شکات لەئافرەتەکەدەکات و ئافرەتەکە زیندانی دەکرێت، ئەمەدەبێتە هۆ ئەوەی هەموو ڕەشێستەکان دێنە سەرشەقامەکان و داوای مافی خۆیان دەکەن لەساڵی ١٩٦٠ ئەو یاسایە لادەبرێت کەباس لە جیاوازی ڕەگەزپەرستی دەکات.
بۆیە ئیستاکە بەشێک لە چاودێران ئەوە دەڵێن کەهەمان ڕوودای ڕابوردو بێت بەلام ئەوەی هەیە خۆپیشاندەران ئەوە بە دەسەلاتدارانی ئەمریکا دەڵێن کەئێمەش دەتوانین ببیەن مەترسی بۆئێوە وە پەیامی ئەوەئەدەن بەدەسڵات کە دەتوان گۆڕانکاری گەورە بکەن.

كێی لەپشت خۆپیشاندانەکانەوەیە و خۆپیشاندەران کێن ؟
لەتیوتێکی دۆناڵد ترامپ وتی کەدەستێک هەیە لەپشت لەپشت خۆپیشاندەرانەوەیە، بەشێک پێیانوایە بەجۆریک لەجۆرەکان مەبەستی دیموکراتەکانە چونکە لەکۆی ٥٠ ویلایت ٢٤ یان دیموکراتن و ٢٦یان کۆمارین ئەو ویلایەتانەی کە دیموکراتەکان حاکمن کەمتر ڕووبەڕووبونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکام دروست بوە بۆیە، پێیانوایە کەئەم خۆپیشاندانە حیزبی دیموکراتەکان لەپشتیەوەیەتی، بەلام ئەگەر سەرێکی تەواوی خۆپیشاندانەکە بکەین دەبینین کە خۆپیشاندانێکی خۆڕسکەو هیچ کەسێکی لەپشتەوەنیە، بەڵکو ترامپ وەک هەمووجارێک قسەکانی بەوشیوەیە دەکات.
خۆپیشاندەران لە سێ گروپ پێکدێن، گروپی یەکەم پێکدێت لە گروپێکی سپیپێست و رەشپێستی دیموکراتی و ئازادی خوازی زۆر ئاسایی و لەسەرخۆ، کە داوای ئاشتی دەکەن و دوای دروشمی جوان و ژیان دۆستی کەوتون، بەڵام گروپی دووەم پێکدێن لە گروپێکی بەرەگەز عەرەبی رەشپێستی توند، بەتایبەت فەلەستینییەکان و یەمەنییەکان کە ئەمانە بەتایبەت ئیشیان تێکدان و شێواندن و شکاندنە، تاڵانکردنە و رێگە خۆشدەکەن بۆ تاڵانی و شێواندنی شوێنە گشتییەکان، گروپی سێیەمیش گروپێکن بەناوی "ئەنتیفا" کە خۆیان بە جێگرەوەی (هیتلەر) دەزانن، و گروپێکی "تیرۆرستی" توندڕەون و دژی رەشپێستن و لەدەرفەت دەگەڕێن بۆ زیاتر تێکدانی دۆخەکە و شێواندنی ئارامی ئەمریکا، گروپێکیش پێکدێن لە خەڵکانی ئیسلامی سیاسی عەرەب و کاریان تێکدانە، کۆی گشتی ئەمانە خەریکی خۆپیشاندانن، و لە بەرامبەریشدا گورپ هەیە زۆر هێمنانە و لەسەرخۆ خۆپیشاندانی خۆیان دەکەن و نارەزایەتییەکانیان دەردەبڕن.


خۆپیشاندانەکان لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکاندایە
تاکو ئێستا خۆپیشاندانەکان نەگەیشتۆتە حاڵەتی ئەوەی کە لەدەست هێزەئەمنیکان دەربچێت لەچەند شارێک لەدەست دەرچو، بەلام دوای بەهێز خراوەتەوە ژێرکۆنترۆڵی هێزەئەمنیەکان ،ئەو هیزانەی لەگەڵ خۆپیشاندەران تا ئێستا رووبەڕوودەبنەوە پۆلیسی چالاکی مەدەنی و گاردی نیشتیمانییە چەکیان پێیە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک مافی بەکارهێنانی ئەو چەکانەیان نییە کە پێیانە، هەربۆیەش خۆپیشاندانەکان تا ئێستا بەردەوامە و زیاتر تەشەنەدەسەنێت، خۆپیشاندەران دەستبەسەر دەکرێن بەهۆی هێرشکردنە سەر پۆلیس و سوتاندنی ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە، بەڵام بەهیچ جۆرێک چەک لە دژیان بەکار ناهێندرێت، هەندێک جار پۆلیس دوای خۆپیشاندەران دەکەون و پەلکێشیان دەکەن بەڵام ئەوە ناونانرێت توند و تیژی، خۆپیشاندانێکیش کەسی تیا بریندار و نەکوژرێت ئاسان نییە کۆنترۆڵ بکرێن، خەڵک دەستگیرکراون زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە "میئناپوڵس" کە هیچیان دانیشتوی میئناپوڵس نین، و لە شوێنی دیکەوە هاتوون، و نازاندرێت بۆچی هاتوون و کێن؟ روون نییە، خۆپیشاندەران تێکەڵەن لە خەڵکانی جیاواز.

ئایە خۆپیشاندانەکان بەردەوامیان دەبێت
خۆپیشاندانەکان خۆڕسکەو هیچ رێکخراوەی نیە، تەنها دەیانەوێت ئەو پەیامە بەدەسەڵاتداران بڵێن کەئێمە دەتوانین هەموو کارێک بکەین لەبەرامبەر ئێوە ئەگەر ئێوەباش نەبن ، وە خۆیشاندانەکانیش وەک لەکۆمەڵێک شار کۆتایی پێیهاتوە و وردە وردە بەرەو کۆتای دێت، بەڵام بەڕی زۆربەی چاودێرانی سیاسی ئەم خۆپیشاندو ناڕەزیانەی ئەمریکا دەبێتە مایەی مەترسی بۆ ئیدارەی ترامپو لەهەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەبێتە خاڵکێی ڕەش لەمێژووی ئیدارەکەی ترامپو پێدەچێت ترامپ جارێکیتر ئەو چانسەلەدەستبدات.


بڕوا کەمال


زۆرترین بینراو