#ڤایرۆسی کۆرۆنا

چۆن لە ماڵەوە ھەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین تا بزانین هەڵگری ڤایرۆسەکەین؟

هەواڵی / 4/6/2020 919 جار بینراوە

چۆن لە ماڵەوە ھەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین تا بزانین هەڵگری ڤایرۆسەکەین؟

ڤایرۆسی کۆرۆنا ، نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە دووچاری کۆئەندامی ھەناسەی مرۆڤ دەبێت، ھەندێ جار بەبوونی ھەندێک پاڵنەر سەردەکێشێت بۆ لێکەوتەی قورس وەک ھەوکردنی سیەکان و دواتر بە ڕیشاڵ بوون و ھەوکردنی ماسولکەکانی دڵ ھتد .

↩️ توشبوو Confirmed case :
نەخۆشێکە کە پشکنینی تاقیگەیی RT-PCR پۆزەتیڤ بێت واتا ئەرێنی بێت ، جا نیشانە و دەرکەوتەی نەخۆشیەکەی ھەبێت یاخود نا .

↩️ ئەگەری توشبوو Probable case :
ئەو کەسەیە کە گومانلێکراوە و فحصەکەی یەکلاکەرەوە نیە واتا لە نێوان ھەبوون و نەبووندایە.

↩️ گومانلێکراو : Suspected case
* ئەو کەسەیە کە نیشانەکانی نەخۆشیەکەی ھەبێت وەک تا + کۆکە یان هەناسە توندی + چووبێتە وڵاتێک یان شوێنێک کە نەخۆشیەکەی تیابێت لە ماوەی ١٤ ڕۆژی ڕابردوودا.

* کەسێک ئەو نیشانانەی هەبێت وبەرکەوتنی لەگەڵ کەسێک ھەبووبێت کە نەخۆشیەکەی هەیە لە ماوەی ١٤ ڕۆژ لە دەستپێکی نەخۆشیەکەی.
* کەسێک نیشانەکانی نەخۆشیەکەی ھەبێت و پێویستی بە داخلکردنی لە نەخۆشخانە ، لەدوای بەدەرکردنی ھەرجۆرە نەخۆشیەک پەیوەست بەو نیشانانە.

✳️ بەرکەوتن Contact :
» واتا کەسێک کە بەرکەوتنی ھەبووبێت لەگەڵ نەخۆشێکی توشبوو یاخود ئەگەر لێکراو لە ٢ ڕۆژ پێشتر یاخود ١٤ ڕۆژ لەدوای دەرکەوتنی نیشانەی نەخۆشیەکە تێیدا ، بەم جۆرەی خوارەوە »»

١- ڕووبەڕوو بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ خولەک لە نیزیکی کەمتر لە مەترێکەوە.

٢- ڕاستەخۆ بەرکەوتنی فیزیایی یاخود جەستەیی

٣- یان کەسێک کە چاوەدێری یەکێک لەو جۆرە نەخۆشانە بکات بەبێ بەکارھێنانی پێداویستیەكانی خۆپارێزی تایبەت وەک (دەمامک ودەستکێش وچاویلکە وگاون ..)

٤- ھەندێ حاڵەتی تر کە مەترسی بەرکەوتن و توشبوونیان زیاترە وەک شوێنە قەرەباڵغەکان و مۆڵ و سوپەرمارکێت و پۆل و شۆفێری ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتی و ناوبازاڕو کارمەندانی بەنزینخانە و بواری تەندورستی لە پزیشک و پەرستار و کارگوزارەکان و کارمەندانی پرسگە ..

تێبینی :
———
- بەرکەوتنی کەمتر لە ١٥ خولەک و لە دووری زیاتر لە مەترەوە لەگەڵ بەکارھێنانی دەمامکی ئاسایی تەنھا پێویست بە چێکی پلەی گەرمی لەش دەکات بەشێوەی دووجار لە ڕۆژێکدا.

- بەرکەوتنی کورت و کەم و نەخوازراو تەنھا پێوستی بە چاوەدێری گشتیە.

- بە گوێرەی زانیاریە نوێکان نەمانی ھەستی بۆنکردن و تامکردن لە نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکەن.

✳️ پشکنینی تاقیگەیی PCR بۆ کێ دەکرێت ؟!
☑️ ئەو گرووپانەی کە لە گومانلێکراوادا ئاماژەیان پێدراوە.

☑️ خاڵەکانی ( ١،٢،٣،٤ ) لە لستی ئەو کەسانەی بەرکەوتنیان ھەبووە

☑️ ئەو کەسانەی لە کەرەنتینەکانن لەدوای تەواوکردنی ٢ ھەفتەکە.

☑️ ئەو کەسانەی کە گۆڕانکاری تازە ھەیە لە وێنەی تشکی سیەکانی کە لەگەڵ ھەوکردنی ڤایرۆسی سیەکان یەکبگرێتەوە.

✳️ دەتوانیت ڕۆژانە یاخود دوو ڕۆژ جارێک بە گوێرەی خاڵبەندی ئەم خشتەیەی خوارەوە پشکینی بۆ خۆت بکەیت بۆ ئەگەری زانینی توشبوون بە ڤایرۆسەکە وەک ھەڵسەنگاندنی سەرەتایی ، بەم جۆرە »»»

🔷 لە( ٤ )کەمترت کۆ کردەوە ئەوا لە ماڵەوە بمێنەرەوەو ڕەچاوی ڕێنمایە خۆپارێزیەکان بکە ، دوو ڕۆژ جارێک پشکنینەکە دووبارە بکەرەوە.

🔶 لە نێوان( ٤ -٧ )خاڵت کۆکردەوە ئەوا باشترە پەیوەندی بە ھێڵی گەرم یان ڕاوێژی پسپۆڕی بوارەکە بکەیت .

🔴 زیاتر لە( ٧ )خاڵت کۆکردەوە، پێویستە سەردانی ناوەندەکانی تایبەت بە کۆرۆنا بکەیت بۆ پشکنینی زیاتر و داخڵ بوون .

د.هەرێم کریم احمد
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە

زۆرترین بینراو