#ڤایرۆسی کۆرۆنا

پەرلەمانتارێکی ئێران: ٣٦ ملیار دۆلارو ٨٠ تەن زێڕ لە ئێرانەوە لەماوەی سێ ساڵدا رەوانەی سلێمانی کراوە

هەواڵی / 4/6/2020 466 جار بینراوە

پەرلەمانتارێکی ئێران:  ٣٦ ملیار دۆلارو ٨٠ تەن زێڕ لە ئێرانەوە لەماوەی سێ ساڵدا رەوانەی سلێمانی کراوە

🔻 "شاری سلێمانی لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکاو رژێمی سعودیەدایە"

جەواد کەریمی قدوسی نوێنەری خەڵکی مەشهەد لە پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا وتی:

🔹 لێکۆڵینەوە کراوە لەبارەی هەڵاوسانی نرخی دراو لە ساڵی ٢٠١٨دا لە ئێران، لێکۆڵینەوەکە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کراوەو تۆماری دەنگ و ڤیدیۆیی ئەو کۆبونەوەیە لەبەردەستدایە.

🔹 بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە، لەو کۆبونەوەیەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێراندا باس لەوەکراوە، لەماوەی سێ ساڵدا بە فەرمانی حەسەن رۆحانی سەرۆکی وڵات (٣٦ ملیارو ١٠٠ ملیۆن) دۆلار لە خەزێنەی دەوڵەت دەرهێنراوەو خراوەتە بازاڕەوە، لە بازاڕیشدا پارەکە کەوتوەتە بەردەستی سێ باندی قاچاخچێتی دراو و کاڵاو ماددە هۆشبەرەکان و ئەو باندانە پارەکەیان رەوانەی شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان کردووە.

🔹 پەرلەمانتارەکەی ئێران دەڵێ: شاری سلێمانی لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکاو رژێمی سعودیەدایە.

🔹 هەر بەپێی قسەی جەواد کەریمی نوێنەری خەڵکی مەشهەد لە پەرلەمانی ئێران، جگەلە پارە، بڕی (٨٠) تەن زێڕ لە ئێرانەوە چووەتە شاری سلێمانی .

زۆرترین بینراو