#ڤایرۆسی کۆرۆنا

دەرباز کۆسرەت: تائێستا شەراكەت لە ئیدارەی هەولێر نییە و یەكێتیش هاوبەش نییە لەو شارە

هەواڵی / 3/6/2020 164 جار بینراوە

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
دەرباز کۆسرەت: تائێستا شەراكەت لە ئیدارەی هەولێر نییە و یەكێتیش هاوبەش نییە لەو شارە

شه‌ن پرێس:
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت: تائێستا شەراكەت لە ئیدارەی خۆجێیەتی هەولێر نییەو یەكێتیش هاوبەش نییە لەو شارە، دەشڵێت: لەسەردەمی حوكمڕانی كۆسرەت رەسوڵ سەرباری بوونی چەندین ئابڵوقە لەسەر هەرێم و دروستبوونی شەڕی ناوخۆ، بەڵام مووچەی فەرمانبەران نەفەوتا.

دەرباز كۆسرەت لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاكانی حزبەکەى رایگەیاند، لەدوای یەكگرتنەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێم، نەمانتوانیوە بەپێی پێویست خزمەتی یەكێتییەكانی هەولێر بكەین، ئەوان مافی خۆیانە گلەیی بكەن و نازیان بەسەر یەكێتییەوە هەیە.

ناوبراو ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوان بڕوایان بە تەبایی و یەكڕیزیی حكومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان هەیە، لەسەر یٔەو بنەمایەش هەوڵ دەدەن بتوانن لەرێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بە بیركردنەوەو شێوازێكی جیاوازەوە، شەراكەتێك لەسەر ئەساسی حكومەتی خۆجێیەتی هەولێر دروستبكەین، كە بەداخەوە یٔەو شەراكەتە لەیٔێستادا نییە.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەوەشى خستەڕوو، یٔەوان وەك یەكێتی تایٔێستاش هاوبەش نین لە حكومەتی خۆجێیەتی هەولێر،وتی:" یٔومێد دەكەین یٔەگەر دەرفەت هاتە پێشەوە و پەیوەندییەكان باشتر بوون، یٔەو پرسەش بكەینە پرسێكی گەرمی گفتوگۆكانمان.

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بەپێویستیشی زانی هەرێم بگەڕێتەوە بۆسەر یٔەو فەلسەفە حوكمڕانییەی كە لەسەردەمی سەرۆكایەتیكردنی حكومەت لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ عەلییەوە پەیڕەو دەشڵێت : شانازییە بۆ یٔێمە كە باسی سەردەمی حكومڕانیی كاك كۆسرەت دەكرێت، بەڕاستی یٔەوكات حكومەت حكومەتی خانووە قوڕەكان بوو، خەڵك دەیزانی كە توانای دارایی حكومەت چەندەو بەراوردی لەنێوان سەردەمی پێش راپەڕین و دوای راپەڕین دەكرد، بۆیە بە حكومەتی خۆیان دەزانی.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ روونیشیکردەوە، لەو سەردەمەدا سەرباری بوونی چەندین یٔابڵوقە لەسەر هەرێمی كوردستان و دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی، بەڵام رۆژێك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەفەوتا.

زۆرترین بینراو