#ڤایرۆسی کۆرۆنا

پەرلەمانتارێک: لەبەشێک لە بازگە فەرمییەکانی هەولێر پارە لە شۆفێرانی بارهەڵگر دەسەنرێت

هەواڵی / 3/6/2020 164 جار بینراوە

بەناوی ئابوونەی ساڵانە
پەرلەمانتارێک: لەبەشێک لە بازگە فەرمییەکانی هەولێر پارە لە شۆفێرانی بارهەڵگر دەسەنرێت

شه‌ن پرێس:
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، وەرگرتنی بڕی (١٥) پازدە هەزار دینار لە بەشێک لە بازگە فەرمییەکان لە شۆفێرانی بارهەڵگر بەناوی ئابوونەی ساڵانە.

کاروان گەزنەیی ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکێتى رایگەیاند"لە ڕێکەوتی ١٨-٢-٢٠٢٠ بە ڕێکاری پەرلەمانی و پشت بەست بە ماددەی (٥٨) و جێبەجێکردنی مەرجەکانی ماددەی (٥٩) لە پێڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی کوردستان، پرسیارمان ئاڕاستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کردووە لەسەر وەرگرتنی بڕی (١٥) پازدە هەزار دینار لە بەشێک لە بازگە فەرمییەکان لە شۆفێرانی بارهەڵگر بەناوی ئابوونەی ساڵانە، بەڵام هیچ وەڵامێکی فەرمیمان وەرنەگرتووە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراى کردوە، لە ئێستادا وەرگرتنی بڕی (١٥) پازدە هەزار دینار لە بەشێک لە بازگە فەرمییەکان لە شۆفێرانی بارهەڵگر بەناوی ئابوونەی ساڵانە.

راشیگه‌یاند، لە هەر ئاڵوگۆڕ و جوڵەیەکدا بڕی ١٥-٣٠ پازدە هەزار تا سی هەزار دینار لە هەر بارهەڵگرێک وەدەگیرێت. واتا بە تێکڕا ئەگەر کەسێک لە ڕۆژێکدا پێنج جار هاتوچۆ بکات، نزیکەی (١٠٠-١٥٠) هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت بەناوی سۆنەر و تیشک، کە پێشتر تەنها یەکجار بەم پارەیە وەردەگیرا و بە تەواوی ڕۆژەکە هەژمار دەکرا.

گەزنەیی باسى لەوەشکردوە، لێخۆشبوونی هاتوچۆ بۆ کۆمپانیا حزبییەکان دەرچوێندراوە و هیچ بڕە پارەیەک نادەن جگەلە هاووڵاتییانی کەم دەرامەت کە بژێوییان لەسەر هۆکارەکانی گواستنەوەیە.

ئەوپەرلەمانتارە ئەوەشى خستەڕوو، بارهەڵگری مەوادە نایاساییەکان بە شێوەیکی ئاشکرا ڕێگەیان پێدراوە کە بە درەنگانی شەو بارەکانییان بگوازنەوە لە بەرامبەردا بۆ هەر بارهەڵگرێک (٣٥٠-٥٠٠) سێ سەد و پەنجا بۆ پێنج سەد دۆلار وەرگیراوە بە ئاگاداری ئاسایشی سۆران هەمان شەو نیزکەی (١٥) هەزار کارتۆن کەلوپەلی نایاسای لە بازگەی سەری بەرد لە دەڤەری برادۆست نێردراوەتە ئێران.

هەروەها کاروان گەزنەیی وتیشی، هەرچەندە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنە زۆر جددیە و پێویستی بە خۆ پارێزییە، بەڵام ئەگەر قەرارە قەدەغەی هاتوچۆ بکرێت بۆ ڕێگە لەم گواستنەوە نایاساییانە ناگیرێت، لە کاتێکدا ئەم تێکەڵبوونەی سەر سنوور هۆکارێکی سەرەکی دەبێت بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە ئێرانەوە و خراپترین کاریگەری دروست دەکات دەی فەرموون ئەم تاڵانگەرییە بوەستێنن و ئەم پارەیە بگەڕێننەوە بۆ هاووڵاتییان و لەکاتی کەرەنتینەدا بیدەن بەهاووڵاتییان.

زۆرترین بینراو