#ڤایرۆسی کۆرۆنا

سۆران عومه‌ر: ھێزی رۆژ و پارتی ئازادی له‌ هه‌ولێرن بۆ تێھەڵدان له‌وانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن

هەواڵی / 3/6/2020 353 جار بینراوە

ئەمە شکستی حوکمڕانێتیەکەتانە
سۆران عومه‌ر: ھێزی رۆژ و پارتی ئازادی له‌ هه‌ولێرن بۆ تێھەڵدان له‌وانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن

شه‌ن پرێس:
سۆران عومه‌ر رایگه‌یاندووه‌، چەند ڕۆژێکە ھێزی ڕۆژو پارتی ئازادی لە ھۆڵی سەعد عبداللە و فڕۆکەخانەو قەڵا دانراوە بۆ شەق تێھەڵدان لە ناڕەزایەتی شاری ھەولێر.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان، ده‌ڵێت،بڕیاری بەندکردنی خەڵک بۆ شەش ڕۆژ بەئیرادەی ناڕەزایەتیەکان ھەڵوەشێنرایەوە،ئەمە شکستی حوکمڕانێتیەکەتانە کە بەوجۆرە ناواقعیانە بڕیار دەدەن، ئێوە شایەنی ئەوەن لەسەر ڕابردوی کارەکانتان لەو دەزگا سیخوڕیەی لێوەی ھاتون سزای توند وەرگرن نەک پەنجە لەخەڵک ڕاوەشێنن !

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئێوە کەلەسەر چۆکن بەرامبەر بەغدا بۆ موچە! مافی پەنجە ڕاوەشاندنتان نیە لەخەڵکی کوردستان کاتێک داوای ئەوە دەکەن خۆیان بژێنن! ئێوەی تۆقیو لەناڕەزایەتی خەڵک شایەنی سزای گەلن نەک حوکمڕانیەکی شکست خواردوی موفلیسکراو!

سۆران عومه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، چەند ڕۆژێکە ھێزی ڕۆژو پارتی ئازادی لە ھۆڵی سەعد عبداللە و فڕۆکەخانەو قەڵا دانراوە بۆ شەق تێھەڵدان لە ناڕەزایەتی شاری ھەولێر! ئەگەر ھاتنە سەرشەقام! کەچی سوپاسیان دەکەن لەکاتێکدا لەژێر ھەڕەشەو سەرکوت دا ناڕەزایەتیەکانی ھەولێرتان بێدەنگ کردووە، دڵنیابن بەمجۆرە حوکمڕانیکردن سەرتان دەخوا!

زۆرترین بینراو