#ڤایرۆسی کۆرۆنا

حوکمی نوێژکردن بە لەشگرانیەوە بە نەزانین

هەواڵی / 2/6/2020 354 جار بینراوە

حوکمی نوێژکردن بە لەشگرانیەوە بە نەزانین

 
پرسیار:
كەسێك نوێژ دەكات و دواى نوێژەكە بۆى ڕوون دەبێتەوەو بۆى دەردەكەوێت كە دەستنوێژى نییە تەنانەت لەشگرانیشە؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:
هەر کەسێک نوێژى کرد و پاشان بۆى دەركەوت كە لەشى گران بووە ئەوا واجبە لەسەرى خۆشی بشوات و نوێژەکەى دوبارە بکاتەوە .
هەركەسێك نوێژى كرد و پاشان دواى تەواوبونى نوێژەكە بۆى دەركەوت كە دەستنوێژى نییە ئیتر لەشگران بێت یان دەستنوێژ نەبوونى ئاسایی، ئەوا واجبە لەسەرى كە بێ دەستنوێژیەى نەهێڵێت و نوێژەكە دووبارە بكاتەوە چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: ((لا يقبل الله صلاة بغير طهور))(١)
 واتە: خواى گەورە نوێژ بەبێ دەستنوێژ وەرناگرێت.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

زۆرترین بینراو