#ڤایرۆسی کۆرۆنا

هاوسه‌ری‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی‌ پیاوه‌ ڕه‌شپێسته‌كه‌ی‌ كوشت, داوای‌ جیابوونه‌وه‌ ده‌كات

هەواڵی / 2/6/2020 378 جار بینراوە

هاوسه‌ری‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی‌ پیاوه‌ ڕه‌شپێسته‌كه‌ی‌ كوشت, داوای‌ جیابوونه‌وه‌ ده‌كات
 
شه‌ن پرێس:
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو له‌شاری‌ (مینا پۆلیس)ی ویلایه‌تی‌ (مینیسوتا)ی‌ ئه‌مریكا هاووڵاتیه‌كی‌ ڕه‌شپێست به‌ناوی‌ (جۆرج فلۆید – 46 ساڵ) له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی‌ پۆلیسه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ دڕندانه‌ كوژرا, ڕووداوه‌كه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ به‌دوای‌ خۆیدا و یه‌كێك له‌و كاردانه‌وانه‌ش هاوسه‌ری‌ تۆمه‌تباره‌كه‌یه‌ كه‌ داوای‌ جیابوونه‌وه‌(گلاق)ی‌ لێده‌كات.
(كیلی)ی‌ هاوسه‌ری‌ ئه‌فسه‌ر (دیریك شوفین) كه‌ هاووڵاتیه‌ ڕه‌شپێسته‌كه‌ی‌ له‌ژێر قاچیدا كوشت, له‌ دادگا داوای‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌ پۆلیسه‌كه‌ی‌ تۆماركرد.
داواكه‌ی‌ كیلی له‌دوای‌ ئه‌وه‌وه‌هات كه‌ شوفینی هاوسه‌ری‌ ده‌ستگیركرا و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ تۆمه‌ی‌ كوشتنی‌ پله‌ سێی‌ ئاڕاسته‌كرا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ كیلی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بریگرته‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و پیاوه‌ ڕه‌شپێسته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌, هه‌ست به‌ خه‌م و بێزارییه‌كی‌ قوڵ ده‌كات و به‌ ته‌واوه‌تی‌ هاوسۆزی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ قوربانیه‌كه‌یه‌.






زۆرترین بینراو