#ڤایرۆسی کۆرۆنا

خۆت له‌ زۆر خواردنی باڵی مریشیک بپارێزه‌ .

هەواڵی / 31/5/2020 309 جار بینراوە

خۆت له‌ زۆر خواردنی باڵی مریشیک بپارێزه‌ .

شه‌ن پرێس :
بەپێی دوایین توێژینەوەی پزیشی‌، باڵی مریشک كه‌ مادده‌ی‌ بەزو چەورییەكی‌ زۆری‌ تێداكۆبوه‌ته‌وه‌و زۆر خواردنی‌ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیییەکانی دڵ‌و دەمار زیاد دەکات.

بەپێی ئەو توێژینەوانە، باڵی مریشک لە چەورترین بەشەکانی جەستەی مریشکە کە پڕە لە چەوری، خورادنی‌ به‌رێژه‌یه‌كی‌ زۆر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلسترۆلی خوێن‌و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار بەرز دەکاتەوە.

هەر بۆیە پێویستە لە خواردنی باڵی مریشکدا خۆتان بپارێزین ‌و به‌رێژه‌یه‌كی‌ كه‌م بخورێت.

هەروەها پێستی باڵی مریشکیش چەورییەکی زۆری تیدایه‌، پێش ەکارهێنانی ئەو بەشە لە جەستەی مریشک پێویستە پێستەکەی لێبكرێته‌وه‌ بۆ ئەوەی رێژەی وەرگرتنی چەوری بۆ لەش کەم بکرێتەوە.

پێستی مریشک بەگشتی سەرچاوەیەکی بەهێزی چەوریە و پێویستە خۆتان لە خواردنی بپارێزین.

 


زۆرترین بینراو