#ڤایرۆسی کۆرۆنا

سوده‌كانی‌ كاڵه‌ك ، بزانه‌ چییه‌ !!

هەواڵی / 31/5/2020 295 جار بینراوە

سوده‌كانی‌ كاڵه‌ك ، بزانه‌ چییه‌ !!


شاره‌زایانی‌ بواری‌ خۆراك له‌ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ به‌سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ كاڵه‌ك ده‌كه‌ن، كه‌ سودێكی‌ زۆری‌ بۆ دڵ‌و مێشك هه‌یه‌‌و ده‌ماره‌كان ئارام ده‌كاته‌وه‌.

ماڵپه‌ری‌ (جیهانی‌ په‌پوله‌)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پێكهاته‌ی‌ كاڵه‌ك بریتیه‌له‌ (پۆتاسیۆم، ڤیتامین c ، كالسیۆم، مه‌گنسیۆم‌و ئاسن) له‌ناوچه‌كانی‌ ئاسیا‌و ئه‌فه‌ریقا‌و ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو ده‌ڕوێنرێت.

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ردی‌ گورچیله‌یان هه‌یه‌، باكاڵه‌ك زۆر بخۆن، چونكه‌ میزهێنه‌ره‌، هه‌روه‌ها كاڵه‌ك په‌ستانی‌ خوێن داده‌به‌زێنێت، بۆكه‌مخوێنی‌‌و نه‌خۆشانی‌ ڕۆماتیزم گرنگه‌.

كاڵه‌ك “گندۆره‌” میوه‌یه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ وه‌رزی هاوین كه‌ تامێكی شیرین و فێنكی هه‌یه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینی جۆری C.
یه‌ك په‌رداخ ئاوی كاڵه‌ك، هه‌ڵگری 56 كه‌لۆرییه‌ كه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.

گرنگترین سوده‌كانی كاڵه‌ك

1- ره‌نگی پڕته‌قاڵی كاڵه‌ك نیشانده‌ری رێژه‌ی ماده‌ی ”بێتاكارۆتێن”ه‌، ئه‌م ماده‌یه‌ بۆ چاو به‌سووده‌ و پێستێكی جوان به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.

2- له‌ كاڵه‌كدا رێژه‌یه‌كی باش ڤیتامینی جۆری C هه‌یه‌ كه‌ دژه‌ئۆكسیده‌ و به‌رگری له‌ جه‌سته‌ ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كان.

3- میوه‌ی كاڵه‌ك نه‌خۆشیی سیل له‌ناو ده‌بات.

4- ئه‌و كه‌سانه‌ی جه‌سته‌یه‌كی كه‌م خوێنیان هه‌یه‌، به‌ خواردنی گندۆره‌ ئه‌م كێشه‌یه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

5- خواردنی ئاوی كاڵه‌ك له‌ كاتی ره‌مه‌زاندا پێویسته‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستكردن به‌ تینوویه‌تی.

6- ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” كاله‌ك بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ ساڵی 1700ی زاینی له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا به‌رهه‌م هات و خرایه‌ بازاڕه‌وه‌.


زۆرترین بینراو