#ڤایرۆسی کۆرۆنا

هندستان .. به‌تۆمه‌تی‌ سیخوڕیكردن, چه‌ند (كــۆتــر)ێك ده‌ستبه‌سه‌ركران

هەواڵی / 29/5/2020 176 جار بینراوە

هندستان .. به‌تۆمه‌تی‌ سیخوڕیكردن, چه‌ند (كــۆتــر)ێك ده‌ستبه‌سه‌ركران
 
شه‌ن پرێس:
به‌تۆمه‌تی‌ كاری‌ هه‌واڵگری‌ و سیخوڕیكردن بۆ ووڵاتی‌ پاكستان, ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ حكومه‌تی‌ هندستان چه‌ند كۆترێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.
ئه‌و كۆترانه‌ له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ نێوان پاكستان و هندستان فڕیون و دواتریش له‌لایه‌ن سوپای‌ هندستانه‌وه‌ و به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ هه‌واڵگری‌ و سیخوڕیكردن بۆ ووڵاتی‌ پاكستان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.
له‌ ڕاگه‌یاندنی‌ پۆلیسی هندستانیشدا هاتووه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌قاچی كۆتره‌كاندا جۆره‌ ناسه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ ڕه‌نگ په‌مه‌یی هه‌بووه‌ و گومانی‌ ئه‌وه‌یان لێكراوه‌ كه‌ سیخوڕبن, ئه‌و كۆترانه‌ ده‌ستگیركراون, هه‌روه‌ك باسیشی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كۆتره‌كان له‌ناو قه‌فه‌سدا به‌ند ده‌كرێن هه‌تا به‌ ته‌واوه‌تی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن و دڵنیا ده‌بنه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ كۆتره‌كان هه‌واڵنێر و سیخوڕی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ پاكستان نین, ئه‌وكات ئازادیان ده‌كه‌ن.
هه‌ردوو وولاَتی‌ پاكستان و هندستان سنورێكی‌ دوورودرێژیان پێكه‌وه‌یه‌ و به‌ به‌رده‌وامیش ئاڵۆزی‌ و كێشه‌یان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ش ئه‌گه‌ری‌ ڕوودانی‌ جه‌نگی‌ نێوانیان كراوه‌یه‌.

زۆرترین بینراو