#ڤایرۆسی کۆرۆنا

سێکس و لاوازبوونی هەستی سێکس لای پیاوان بۆچی ڕوودەدات ؟

هەواڵی / 29/5/2020 1091 جار بینراوە

سێکس و لاوازبوونی هەستی سێکس لای پیاوان بۆچی ڕوودەدات ؟

 

شه‌ن پرێس :

زۆرجار پیاوان لە تەمەنێکی دیاریکراودا دوچاری لاوازبوونی ئارەزووی سێکسی دەبنەوە، ئەمەش ڕەنگە بەهۆی چەند چارەسەرێکی پزیشکیەوە بێت، کە بۆ نەخۆشی تر بەکاریان هێناوە یاخود بەکاری دەهێنن. لێرەدا ئاماژە بە پێنج چارەسەری پزیشکی دەکەین، کە ڕەنگە هۆکاربن بۆ نەمان یاخود لاوازبوونی ئارەزوی سێکسی لە پیاواندا کە ئەمانەن :


یەکەم-دەرمانی دژە هەوکردن : دەرمانە دژە هەوکردنەکان بە گشتی کاریگەری نەرێنیان هەیە بۆ سەر کۆئەندامی زاوزێ ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر یاخود بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنرێن، بەتایبەتی ئەو دەرمانانەی کە مادەی برۆمیان تیادا هەیە کە بۆ مەبەستی نەخۆشیەکانی جگەر و نەخۆشیەکانی دڵ بەکاردەهێنرێت ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە بۆ لاوازبونی هەست و ئارەزوی سێکس لای پیاو.


دووەم– دەرمانی خەمۆکی : دەرمانەکانی دژە خەمۆکی بە شێوازێکن کە کاردەکەنە سەر کۆئەندامی دەمار و دەمارەکان خاو دەکەنەوە، تا ئەو کەسە ئارام ببێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبنە هۆی کەمبوونەوەی دروستکردنی هۆرمۆنەکانی نێرینە و لاوازبوونی ئارەزووی سێکسی.


سێیەم-دەرمانی فشرای خوێن : دەرمانەکانی دابەزاندنی فشاری خوێن کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر خوێن بەرەکان، وە ئەمەش هۆکارێکە بۆ دروستکردنی کاریگەریی لەسەر کۆئەندامی زاوزێ و لاوازکردنی توانای سێکسی.


چوارەم– دەرمانەکانی کۆئەندامی هەرس : لە ناو دەرمانەکانی کۆ ئەندامی هەرس بەتایبەتی ئەو دەرمانانەی کە جارەسەرن بۆ بنەبڕکردنی دڵەکزە و ڕێگە گرتن لە گەڕانەوەی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سوورێنچك، ئەو دەرمانانە ئەگەر بۆماوەیەکی درێژ خایەن یاخود بە ڕێژەیەکی زۆر بەکاربهێنرێن دەبنەهۆی لاوازبوونی توانای سێکسی.


پێنجەم– دەرمانە هۆرمۆنیەکان : هەندێک دەرمان هەن کە بۆچارەسەرکردنی کەم هەندێ هۆرمۆنی لەش بەکاردەهێنرێن، بەڵام ڕاستە دەبنە هۆی چارەسەرکردنی کەمی هۆڕمۆنەکان بەڵام ڕەنگە کاریگەری نەرێنیان لەسەر کەم کردنەوەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە جەستەی پیاواندا هەبێت، کاتێک کاریگەریان هەیە بۆسەر هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن دەبنە هۆکارێک بۆ لاوازبوونی توانای سێکسی. بۆیە هەمیشە کاتێک دەرمانە هۆرمۆنیەکان بەکاردەهێنیت ڕێنمایی پزیشک وەرگرە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە زیانت پێ ناگات لە لایەکی ترەوە.


زۆرترین بینراو