مامۆستایه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات : بندیواره‌ حه‌رام خۆره‌كان نه‌بن، كۆشكى سته‌مكاریتان ده‌روخێت

هەواڵی / 22/5/2020 424 جار بینراوە

مامۆستایه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات : بندیواره‌ حه‌رام خۆره‌كان نه‌بن، كۆشكى سته‌مكاریتان ده‌روخێت

مامۆستایه‌ك سه‌باره‌ت به‌و سته‌مه‌ی له‌ موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ ده‌كرێت بابه‌تێكی نوسیوه‌ و له‌به‌شێك دا ده‌ڵیت :  بندیواره‌ حه‌رام خۆره‌كان نه‌بن، كۆشكى سته‌مكاریتان ده‌روخێت

مامۆستا عادل ، یه‌كێك له‌ مامۆستایانی ئه‌نجومه‌نی ناڕازی مامۆستایان له‌ به‌شێكی نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت : بەپێی سیستمی بایۆمەتری ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم 1 ملیۆن و 256 هەزار و 800 مووچەخۆرە ، بەڵام لەو ژمارەیە تەنها 753 هەزار و 880 کەس فەرمانبەرن ، واتە 502 هەزار و 920 کەس بە جۆرێک لە جۆرەکان مووچە وەردەگرن و خانەنشینن.

ده‌شڵێت : هاوکات زۆرترین مووچە بۆ وەزارەتە ئەمنی سەربازییەکان دەڕوات ، کە ئەویش‌ لەسەدا 56% مووچەی هەرێم کە 490ملیاره .

مامۆستا عادل ده‌شڵێت : هاوکات بە ووتەی جێگری سەرۆکی حکومەت زۆرترین بندیوار لە وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایشدایە کە نزیکەی 200 هەزار کەسن ، بەپلەی بەرزی سەربازی دامەزراون یان خانەنشین کراون .

له‌ به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت : بە بڕینی مووچەی ئەو بندیوار و مشەخۆر و بەناو فەرمانبەرانە بڕێکی زۆر داهات بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە ، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو بندیواره حەرامخۆرانە پارێزگاری لە کۆشکە ستەمکارەکانیان دەکات ئامادەنین دەستیان بۆ بەرن و مووچەکانیان ببڕن ، بە بڕینی مووچەی ئەوان کێشەی مووچە لە چارەسەر نزیک دەبێتەوە .


زۆرترین بینراو