حاكم شیخ له‌تیف بۆ مه‌سروو بارزانی : دەی کەوایە نێچیرڤان بەرزانی بدە بە دادگا .

هەواڵی / 22/5/2020 796 جار بینراوە

حاكم شیخ له‌تیف بۆ مه‌سروو بارزانی : دەی کەوایە نێچیرڤان بەرزانی بدە بە دادگا .

شه‌ن پرێس :
حاكم شێخ له‌تیف له‌سه‌ر وته‌كانی ئه‌مشه‌وی سه‌رۆكی حكومه‌ت بابه‌تێكی نوسیوه‌ و ڕاوبۆچونی خۆی له‌باره‌ی وتاره‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی ده‌ربڕیووه‌ و ده‌لیت : سەرۆکی حوکمەت لەوتەکەی ئەمشەویدا وتی حوکمەتی پێشو ٢٧ ملیار دۆلار قەرزی بۆ جێھێشتوین ؟

حاكم له‌تیف ده‌ڵێت : ئەوەی ئاشکرایە کە تەنھا چوار ساڵ بودجەی ھەرێم بەتەواوەتی لەلایەن بەغداوە بڕا .
چونکە ساڵی ٢٠١٨ نیوەی بودجەی ناردو ساڵی ٢٠١٩ ش لەگەڵ تەسلیم نەکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیلەکە لەلایەن ھەرێمەوە بۆ بەغدا بودجەی تەواوی ناردوە

ده‌شڵێت : کەواتە ئەگەر بودجەی ھەرێم نزیکەی ٩ ملیار بێت لە ساڵێکدابۆ مووچە ھەرێم بە پاشەکەوت دایبەزاند بۆ نزیکەی ٥ ملیار زەڕبی چواری واتە چوار ساڵ کە بەتەواوەتی بودجە بڕا دەکاتە ٢٠ ملیار دۆلار زائید ٢.٥ملیاری ساڵی ٢٠١٩ ئەوە ٢٢.٥ ملیارو نیو ،
لەو چوار ساڵەشدا موچەی فەرمانبەران بە تێکڕا بۆ کەمرایەوە ، ھەر لەو ماوەیەش نەوتی کەرکوک و عەینزالەش لەلایەن ھەرێمەوە دەفرۆشرا جگە لەداھاتی ناوخۆ باشە کەواتە ئەو حوکمەتە کەس نازانێ نەوتی ھەرێم و کەرکوک و عەینزالەو داھاتی ناوخۆشی چی لێکردوە

له‌ به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا حاكم شێخ له‌تیف ده‌ڵێت : لەوەی کە دەشلێن بە حیسابی خۆیان قەرزی کردوە زیاتر لە ٤ ملیار دۆلارھەر بێ سەروشوێنە
تۆ لە کارنامەکەت لەبەردەم پەرلەمان وتت ئەرکی سەرەکی و لە پێشینەی ئەم کابینەیە بەگژا چونەوەی گەندەڵیە
لەوە گەندەڵی گەورەتر ھەیە کەپێنج کەس ، سەرۆکی وەزیران و جێگرەکەی و وەزیری سەرچاوە سروشتیەکان و دارایی و پلان وڵاتێکیان موفلیس کردوە ؟ ھەرێمیان بەرەو ئاقاری لێکترازان بردوە؟

زۆرترین بینراو