غالب محمد : هەر بەراستی سەرانی بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی شەرم ناكەن !

هەواڵی / 20/5/2020 469 جار بینراوە

غالب محمد : هەر بەراستی سەرانی بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی شەرم ناكەن !

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت : پارتی دەڵێت ” نێچیرڤان بەرزانی 400 ملیار دینارەكەی هێناوە ، یەكێتیش دەڵێت ” نەخیر بەهۆی مامی بجوك بووە!! ”.

غالب محمد عەلی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ نوسینێكی دا له‌ ژێر ناونیشانی ( ئەسڵی بابەتەکە چۆنە واکەوتونەتە خۆبادان! ) ده‌ڵێت : هەر بەراستی سەرانی بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی شەرم ناكەن ! بەهۆی گەندەڵێ و دزی ئێوەوە، هاوڵاتیانی هەرێم دەناڵێنن بەدەست قەیرانی ئابوری و داراییەوە، ئەسڵی بابەتەکەئەوەیە بەهۆی بە تاڵان بردن داهاتی نەوت و داهاتەكانی تری هەرێمی كوردستان لە لایەن هەردوو بنەمالە و كۆمپانیاكانیان هۆكاری سەرەكی بووە لە برینی موچە و قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستان، وەك جەنابی پێشوی سەروكی حكومەتی هەرێم وتی ” كێشەكە لەوەدایە كە بەغدا موفلیسە ” پارەكەی بەغداد دەبرێت یەك سەر دەست دەكەن بە تەخوین كردنی خەڵك و هەر كات پارەكە هات لە بەغداد دەڵێن ئێمە توانیمان بیگەرێنینەوە و خۆیان دەكەن بە خاوەنی گەرانەوەی پارە، كەچی لە ئەسڵدا بەهۆی پیس خۆری هەردوو بنەماڵە بڕاوە!
گەر شەرم هەبووایە دەبوو بیكەن بەڵام بەداخەوا لەوێ دەست ناكەوێت !!

له‌ به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا غالب محمد ده‌ڵێت : گەر ئەو پارەیە بێت ، ئەوە مافی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هیچ منەتێكی نیە و مافی خۆیانە هیچ لایەنیك نە حكومەتی عیراق نە هەرێم دەتوانیت بیكات بە منت بەسەریانەوە، گرنگ ئەوەیە ئەم پارەش وەك پارەكانی تر نەخورێت بە ناوی قەرزی كۆمپانیا، كە هەتا قیامەت دێت تەواو نابێت و موچەی فەرمانبەرانیش لە كاتی خۆی بدرێت و هەوڵ بدەن رێكەوتن لە گەڵ عیراق بکەن و واز لە پیس خۆری بێنن بۆ ئەوەی ئیتر موچە لە كاتی خۆیدا بدرێت ، پاڵەوان ئەوە نیە میلەتەكەی بخاتە سواڵ ، پاڵەوان ئەوەیە میلەتەكەی سەر بەرز بكات.



زۆرترین بینراو