گۆڤاری فۆرین ئه‌مریكی : سه‌رۆكه‌ كورده‌كه، به‌رپرسه‌ عێراقیه‌كان لاده‌دا و داده‌نێ.

هەواڵی / 20/5/2020 505 جار بینراوە

گۆڤاری فۆرین ئه‌مریكی : سه‌رۆكه‌ كورده‌كه، به‌رپرسه‌ عێراقیه‌كان لاده‌دا و داده‌نێ.

شه‌ن پرێس :
گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مریكی به‌ناوبانگ له‌ راپۆرتێكی خۆیدا ئاشكرای كرد:
به‌رهه‌م صاڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق رؤڵی كاریگه‌ر وگه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌ وبۆ سه‌ركه‌وتنی كازمی له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌بێ به‌رهه‌م صاڵح هاوكاری بكات.
هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌ی فۆرین پۆلیسیدا هاتوه‌: به‌رهه‌م صاڵح رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوه‌ له‌ دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی عادل عبدالمهدی؛ چونكه‌ توانویه‌تی چه‌ندین كاندیدی میلیشیا شیعه‌كانی نزیك له‌ ئێران بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌ت بكاته‌وه‌ وهه‌ر ئه‌ویش چه‌ندین كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاریكردوه‌.
ئیندپێندنت

زۆرترین بینراو