حکومەتەکەی بەشار ئەسەد لە کەوتن نزیکە

هەواڵی / 20/5/2020 297 جار بینراوە

حکومەتەکەی بەشار ئەسەد لە کەوتن نزیکە

شه‌ن پرێس :
پێدەچێت چانسی مانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە پۆستەکەیدا بەرەو لاوازی بچێت و ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن لە ئێستادا پێداگری ڕوسیا و ئێران بۆ مانەوەی ئەسەد لە پۆستەکەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت.

لە ڕابردوودا دەستێوەردانی ڕوسیا و ئێران لە سوریا، دەستکەوتی ستراتیژی گرنگی بۆ ئەو دوو وڵاتە بەدەست هێنا و چارەنووسی ڕژێمی ئەسەدی لە کەوتنەوە گۆڕی بۆ مانەوە.

ڕۆژنامەی" لۆس ئەنجلۆس تایمز"ی ئەمریکی لەو بارەیەوە بڵاویکردەوە: "هیواکان لەپاڵپشتیکردنی ڕوسیا و ئێران لە یارمەتیدانی ڕژێمی سوریا بۆ مانەوە زۆر لاوازن، چونکە ئەو دوو وڵاتە بەدەست قەیرانی ئابوری، قەیرانی کۆرۆنا و سزاکانی ئەمریکاوە دەناڵێنن".
ئیندپێندنت

زۆرترین بینراو