زانیاری نوێ لەسەر دۆخی مامۆستا کرێکار لە زیندان.. کێشەى چى هەیە لە زیندان؟

هەواڵی / 20/5/2020 530 جار بینراوە

زانیاری نوێ لەسەر دۆخی مامۆستا کرێکار لە زیندان.. کێشەى چى هەیە لە زیندان؟

شه‌ن پرێس :
برایه‌كی مامۆستا كرێكار ئاشكرایكردووه‌ : ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٥/٢٠ خاتو ئێنریکۆ فرانزینی پاڕێزەرەکەی مامۆستا کرێکار لە ئیتالیا تەلەفۆنی بۆ برینیار مێلینگی پارێزەرە نەرویجییەکەی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە بێ وەرگرتنی کات سەردانی زیندانی ڕێبیبیکای لە ڕۆما کردووە، بەڵام لەبەرئەوەی سەردانی ئەو بەشەی مامۆستا کرێکاری لێیە نەکراوەتەوە، نەیتوانیووە لە نزیکەوە بیبینێت.

خالید ڕه‌نجده‌ر برای م.كرێكار له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه‌ : ئیدارەی زیندانەکە بە پارێزەرە ئیتالییەکەیان وتووە کە بچێتەوە و لە نوسینگەکەیەوە بە سکایپ قسەی لە گەڵدا بکات. الحمدللە قسەی لە گەڵدا کردووە و، تەندروستی زۆر باشە، بەڵام کێشەی زمانی لە گەڵ بەرپرسەکانی ئەو بەشەیە هەیە کە لێیەتی. ئەوان ئینگلیزی نازانن و، ئەمیش ئیتالی نازانێت. بەڵام لە گەڵ پارێزەرەکەی کێشەی نییە چونکە هەردووکیان بە ئینگلیزی پێکەوە قسە دەکەن.

مامۆستا کرێکار بە فەرمانی دەزگای هەواڵگری ئیتالیا لە ٢٠١٩/٧/١٥ لە لایەن دەزگای هەواڵگری نەرویجەوە دەستگیر کرا و لە ٢٠٢٠/٣/٢٦ تەسلێم بە ئیتالیا کرا.



زۆرترین بینراو