ژماره‌ی‌ توشبووانی‌ كۆرۆنا (5) ملیۆنی‌ تێپه‌ڕاند

هەواڵی / 20/5/2020 90 جار بینراوە

ژماره‌ی‌ توشبووانی‌ كۆرۆنا (5) ملیۆنی‌ تێپه‌ڕاند

شه‌ن پرێس:
ژماره‌ی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای‌ نوێ (كۆڤید – 19) له‌ جیهاندا (5) ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ ماڵپه‌ڕی‌ (worldmeter)ی‌ تایبه‌ت به‌ توشبووانی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای‌ نوێ‌ له‌ جیهاندا, ئه‌مڕۆ ژماره‌ی‌ توشبووان به‌و ڤایرۆسه‌ كوشنده‌یه‌ , پێنج ملیۆن حاڵه‌تی‌ تێپه‌ڕاند.
دوایین ئاماره‌كانی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌ تائێستا پێنج ملیۆن و شه‌ش هه‌زار و هه‌شتا و دوو كه‌س له‌ جیهاندا توشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا یه‌ك ملیۆن و (973) هه‌زار كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ (325) هه‌زار كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


زۆرترین بینراو